ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگهیاندووه، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان حوکمی ئێعدامی “مستەفا سەیفی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی وێژنانی سەوڵاوا کە بڕیار بوو لە زیندانی سنە بهڕێوهبچێت، جێبەجێ نەکراوە و ناوبراو گهڕێندراوهتهوه بۆ بەندی خۆی لهم زیندانه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “عەتا سەیفی” باوکی ناوبراو وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئهم ههواڵه ڕاگەیاندووه: بنەماڵەی کوژراوەکە مۆڵەتی سێ مانگاین بە ئێمە داوە هەتا بڕی سێ میلیارد تمەن پارەیان بۆ دابین بکەین و حوکمی سێدارەی کوڕەکەمان هەڵوەشێتەوە. “مستەفا سەیفی” بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە گوازرابوویەوە. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕێکەوتی ٥ی مانگی گوڵانی ساڵی ٢٠١٥ به تاوانی كوشتنی یەکێک لە نزیکانی خۆی دەستبەسەر و ههمان كات حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و حوکمەکەی دوو ساڵ لهمهوبهر لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
