کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گه‌ندبڕكردنی گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌كانی سنه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ئه‌مشاره‌

اطلاع رسانى تعدادى از فعالين كارگرى شهر سنندج2

اطلاع رسانى تعدادى از فعالين كارگرى شهر سنندج2

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی شاری سنه‌ له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی به‌رپرسانه‌ و گشتی دا، ده‌ستیان داوه‌ته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ مه‌وادی زیدی عفوونی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی ئه‌م شاره‌ و له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه‌ پێشوازیی به‌رینی لێكراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ باروودۆخێكدا كه‌ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا، به‌ پێی لۆژیكی سه‌رمایه‌ له‌ كه‌مترین و سه‌ره‌تایی ترین كه‌ره‌سته‌كانی ته‌ندرووستی بێ به‌رین، هه‌ڵسووڕاوانی شاری سنه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنیشینه‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌وانه‌ كانی كووزه‌ڵه‌، نایسه‌ر، جاده‌ی بیمارستان، غه‌عور، كه‌مێز، حاجی ئااو، پیرمحه‌ممه‌د، كرێكارانی مێكانیك و فه‌نی كار، جه‌ورئاباد و فه‌ره‌ح” مه‌وادی زیدی عفوونیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م چالاكانه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ به‌یانیه‌یه‌ك خوازیاری “دابین كردنی ئیمكاناتی ته‌ندرووستی و خزمه‌تگوزاریی درمانیی بێبه‌رامبه‌ر و به‌ پێی ستاندارده‌كانی ڕۆژ بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و دابین كردنی پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌موو توێژه‌ هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ و بیمه‌ بێكاری و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵی پێویست بۆ هه‌موو توێژه‌ لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌” بوون.