کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گه‌مارۆی پتر له‌ ٣٠ گوندی ناوچه‌ی چاڵدۆران به‌ هۆی بارینی قۆرسی به‌فر

گه‌مارۆی پتر له‌ ٣٠ گوندی ناوچه‌ی چاڵدۆران به‌ هۆی بارینی قۆرسی

به‌ وته‌ی فه‌رمانداری چاڵدۆران، به‌ هۆی بارینی به‌فرێكی قۆرس له‌و شاره‌، ڕێگای هاتووچۆی ٣٠ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌ته‌ی داخراوه‌ و زۆربه‌ی گونده‌كان له‌ گه‌مارۆی به‌فردان و له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لانیكه‌م ٤٠ ئۆتۆمبێلی گیرخواردوو له‌ ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان به‌ ٨٠ سه‌رنشینه‌وه‌ ڕزگار كراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی كه‌ش ناسی ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فربارینه‌ تا كۆتایه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌خایه‌نێت و هۆشداری دراوه‌ته‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ له‌ سه‌فه‌ری غه‌یره‌ زه‌روور خۆیان بپارێزن و كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی جاده‌ییان پێ بێت. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان ڕێگای گونده‌كانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان به‌ هۆی بارینی به‌فر داده‌خرێت و دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی تووشی كێشه‌ و گرفتی زۆر ده‌بن.