هێرشی سەربازی سپای تورکیە بۆ سەر ڕۆژائاوا دوای یەک حەوتوو بوو بەهۆی ئەوەی کە دەوڵەتی ئامریکا گەمارۆ بخاتە سەر چەند وەزیر و وەزارەتی دەوڵەتی تورکیە.
دوای هێرشی دەوڵەتی تورکییە بۆسەر كوردستانی سوورییه “ڕۆژائاوا” کە ماوەی یەک حەفتەیە بەردەوامە و بۆتە هۆی کوژران و بریندار بوونی سەدان کەس لە خەڵکی مهدهنی و هێزەکانی هەسەدە و سەربازەکانی دەوڵەتی تورکیه و هەروەها ئاوارەبوونی زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی ناوچەکانی ڕۆژائاوا. وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا بە فەرمانی دۆناڵد تڕامپ گەمارۆی خستە سەر وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکان، وەزیری بەرگری و وەزیری نێوخۆی تورکیە هەروەها وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر پێویست بکا گەمارۆی زیاتر دەخەنە سەر دەوڵەتی تورکیە.