به پێی ئاماره‌كان، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان تا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه بۆ زیاتر له ٩٠٠ هه‌زار كه‌س زیادی كردووه و زیاتر له ٤٥ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی جیهانیی بێهداشت له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا شایه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی خێرای كۆرۆنا له جیهان بووین. ناوبراو هوشداری داوه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ژماره‌ی تووشبوان سنووری یه‌ك ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێ و ژماره‌ی قوربانییانیش ده‌گاته ٥٠ هه‌زار كه‌س. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی جیهانیی بێهداشت له‌ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ویرووسه له ٢٠٥ وڵاتی جیهانی نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانییان له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، دوو به‌رابه‌ر بووه.