کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گه‌یشتنی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان به‌ ٣٦ ملیۆن تمه‌ن

گه‌یشتنی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان به‌ ٣٦ ملیۆن

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، سێ له‌ سه‌ر چواری كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و كرێكاران له‌ ده‌هه‌كی چوار و پێنجی داهات دا جیان گرتووه‌ كه‌ پشكی خۆراكیان له‌ تێچووی ژیان ته‌نیا ٣٨ و نیو له‌ سه‌ده‌.

به‌پێی توێژینه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، نرخی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند، نزیكه‌ی ٣٦ ملیۆن و ٧٨٠ هه‌زار تمه‌نه‌ كه‌ جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان هه‌یه‌. فه‌رامه‌رز ته‌وفێقی، چالاكی كرێكار ده‌ڵێت: لانیكه‌می حه‌قده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری به‌ منداڵێكه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٣، ده‌ ملیۆن و ٨٩٧ هه‌زار تمه‌ن بووه‌. ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی كرێكاران ته‌نیا ٢٩ و نیو له‌ سه‌دی تێچووی ژیانیان دابین ده‌كات و كرێكاران له‌ ژێر گوشارێكی زۆر دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.