کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی

گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌ گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وتوێژه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی ئۆروپا و ئامریكا به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ چالاكبوونه‌وه‌ی مكانیزمی ماشه‌، گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیسان به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامیداسه‌پێندرانەوه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، وڵاتانی فه‌ڕانسه‌، ئاڵمان و به‌ریتانیا، به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌نده‌كانی بڕیارنامه‌ی به‌رجام، چالاك كردنه‌وه‌ی “میكانیزمیماشه‌”یان ڕاگه‌یاندبوو. ئێستا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كۆمه‌ڵێكی به‌ربڵاو له‌ چالاكییه‌كانی ڕژیم له‌ بواره‌كانی ئابووری، سه‌ربازی و ماڵی ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری و زۆرێك له‌ چالاكییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سنووردار ده‌كرێته‌وه‌. به‌ هۆی چالاك كردنه‌وه‌ی “میكانیزمی ماشه”، هه‌نارده‌ و هاورده‌ كرانی چه‌ك، سیسته‌مه‌ موشه‌كییه‌كان و زانسته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌، چالاكییه‌ مووشه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه‌ بریتیه‌ له‌ “گه‌شه‌دان، به‌رهه‌مهێنان و تاقی كردنه‌وه‌”ی مووشه‌كی بالستیك ، قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن، هه‌روه‌ها داراییه‌كانی به‌رپرسانی سه‌ره‌كی ڕژیم له‌ ده‌روه‌ی وڵات بڵۆكه‌ و گواستنه‌وه‌ی داراییه‌ ماڵییه‌كانیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن و هاوكات هه‌نارده‌ كرانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی بۆ وڵاتانی دیكه‌ دیسان ده‌كه‌ونه‌ ژێر باری گه‌مارۆكان و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له‌ ئه‌و به‌شانه‌دا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.