حه‌مید حاج جه‌عفه‌ر كاشانی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٧ی گوڵانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، حه‌مید حاج جه‌عفه‌ر كاشانی به بیانووی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش دا ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان سزا درابوو.