کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر شه‌ش شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ سه‌نعه‌تی پترۆشیمی ئێران

گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر شه‌ش شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ سه‌نعه‌تی

وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌دار ئامریكا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر شه‌ش شیركه‌تی ده‌ره‌كی كه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی “بازه‌رگانی سه‌نعه‌تی پترۆشیمی كه‌نداوی فارس” هه‌بووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریكا هاتووه‌: شیركه‌تی “بازه‌رگانی پترۆشیمی كه‌نداوی فارس” یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین واسیته‌كانی پترۆشیمی ئێرانه‌ بۆ فرۆشتنی ده‌یان ملیۆن دۆڵار به‌رهه‌می نه‌وت و پترۆشیمی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی ئاسیایی و نێوه‌ی به‌رهه‌مه‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانی پترۆشیمی ئه‌و وڵاته‌ له‌خۆ ده‌گرێت.