ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئا‌مریكا چه‌ندین گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه و كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێسكه‌نده‌ر مۆئمنی كهلاگهری” وه‌زیری ناوخۆ، “بابه‌ك زه‌نجانی” بازه‌رگانی ئێرانی كه چه‌ندین جار به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه و هه‌روه‌ها پێنج كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه‌یه‌كی دیكه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریكاوه گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر.
