ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، ١٠ شیركه‌ت و چوار كه‌سایه‌تی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی په‌هبادی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی مالزی، هۆنگكۆنگ و ئه‌ندۆنێزی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، سێ كه‌س له‌و چوار كه‌سه، ئێرانی و یه‌ك كه‌سیان خه‌ڵكی ئهندۆنێزیه. هه‌روه‌ها چوار شیركه‌ت له ماڵزی، چوار شیركه‌ت له ئێران، یه‌ك شیركه‌ت له هۆنگكۆنگ و یه‌ك شیركه‌ت له ئه‌ندۆنێزی ههوڵكهوتووه و ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی ڕێكخراوی هه‌وافه‌زای سپای پاسدارانیان داوه.
