ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دیان گه‌مارۆ دا تاكوو ڕێگه به هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” بگرن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شاره‌كانی كوردستانیان به ته‌واوی میلیتاریزه كردووه و ئه‌و دۆخه ئه‌منیه هێشتا به‌سه‌ر شاره‌كان دا زاڵه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان درێژه‌ی هه‌یه. ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی هه‌ر حه‌فته هێزه ئه‌منیه‌كان گۆڕستانی شاره‌كان گه‌مارۆ ئه‌ده‌ن و ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی سه‌ركوت كۆببنه‌وه.