ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ١٨ به‌رپرسی باڵای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ریان.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و ١٨ كه‌سه به هۆی به‌شداریان له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران و هه‌روه‌ها داخستنی هێڵی ئینته‌رنێت له ئێران ، له لایه‌ن وڵاتی ئامریكاوه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ریان و به هیچ شێوه‌یه‌كی ئیزنی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته‌یان نییه. شایانی باسه ئه‌و گه‌مارۆیه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیشیان ده‌گرێته‌وه و به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كرێت.
