ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی عێراق بۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور و كه‌مپه‌كه‌ی گه‌مارۆ دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی عێراق له به‌رواری ٢٠ مه‌ی ئه‌مساڵه‌وه به‌نیازه بنكه‌یه‌كی نیزامی له نیزك كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور درووست بكات به‌ڵام دانیشتووانی كه‌مپه‌كه به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌رته‌شی عێراق له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی عێراق به مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی پلانه‌كه‌ی بۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپی مه‌خموور و كه‌مپه‌كه‌یان به كه‌ره‌سته‌ی نیزامی و هێزی چه‌كدار گه‌مارۆ دا.
