کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گله‌یی و گازنده‌ی هاونیشتمانیان له‌ ئاست گرانی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان

گله‌یی و گازنده‌ی هاونیشتمانیان له‌ ئاست گرانی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاونیشتمانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست گرانی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان ناڕازین و ده‌ڵێن: زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی وه‌ر ناگرن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی زۆر قه‌ره‌باغ و بێ ئیمكاناتن و كه‌سێك پێویستی به‌ ده‌رمانی خێرا بێت ناتوانێت له‌ نۆڕه‌ دا ڕاوه‌ستێت. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی مه‌ته‌به‌كانی ناو شار له‌گه‌ڵ ته‌ئمیین ئیجتیماعی كار ناكه‌ن و پزیشكان ده‌ڵێن: ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ پاره‌كانیان پێ ناداته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌كانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌ و چی تر ده‌رمان به‌ ده‌فته‌رچه‌ی ته‌ئمیین ئیجتماعی ناده‌ن. گرانی ده‌رمان و هه‌زینه‌كانی ویزیت و نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان وای كردووه‌ كه‌ چینی هه‌ژار واز له‌ تیماركردنی برینه‌كانی بێنێت و چاوه‌ڕه‌ێی مه‌رگ بێت.