ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لەسەر ئاستی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بە دیاریكراوی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بەردەوام بوون و لە زۆرینەی زانكۆكاندا خوێندكاران پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانیان بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان ڕاگەیاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات دوێنێ لە چوارچێوەی بانگەوازی “حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان” لەپێناو بەڕێوەچوونی مانگرتن و ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە ئێران بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی كوردستان، لەسەر ئاستی شەقام و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتی ئاگاداركردنەوە بەردەوامبوو و زۆربه‌ی شاره‌كان كه‌شێكی ئه‌منییان هه‌بوو و كرێكارانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌رچاو و پێرسونێلی ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردن له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.