ئاگری شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی فیرقه‌یی و مه‌زهه‌بی، له گه‌لێك شوێنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بڵێسه سه‌ندن دایه. بارودۆخی وڵاتانێكی وه‌كوو، سوریه، عێراق، یه‌مه‌ن، لیبی، ئه‌فغانستان، پاكستان وای لێهاتووه كه ئه‌منیه‌ت و پاراستنی گیان بۆته گرینگ‌ترین ئاوات و داخوازی خه‌ڵكێك كه له هه‌مان كاتدا ئه‌سیری هه‌ژاری و برسیه‌تی و دهربهدهریشن. زلهێزه‌كانی وه‌كوو ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له پشته‌وه‌ی گه‌لێك رووداوی كاره‌ساتباری ناوچهكهدان. ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌یش، ئاگری ئه‌م كێشمه‌كێشانه خۆشتر ده‌كه‌ن. ئه‌مرۆ ئیتر ئه‌و راستیه كه هێزگه‌لێكی وه‌كوو داعش و ئه‌لقاعێده دهستپۆختی ده‌زگا زانیاری و سیخۆریهكانی ئامریكان و ئه‌وه‌یكه له پشته‌وه‌ی هه‌ر ره‌وتێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی وه‌كوو “ئه‌لنه‌سره، حهوسیی، داعش و ئهڵقاعێده” ده‌ستی شاراوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه، ئیتێر بۆته فاكتێك كه حاشای لێ ناكرێت. به‌ڵام له به‌شه‌كانی جۆراوجۆری كوردستانیش خه‌باتێكی چه‌كدارانه به پێشینه‌یه‌كی دیاریكراوی مێژوویی له جه‌ریاندایه كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كورده‌وه پشتیوانی لێ ده‌كرێت. خۆڕاگری دره‌وشاوه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی سوریه و له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه خۆڕاگری ژنان و پیاوانی جه‌سوور و تێكۆشه‌ر له كانتۆنی كۆبانی به‌رامبه‌ر به هێرشی هارترین هێزی كۆنه‌په‌ره‌ست كه له‌لایه‌ن زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌شه‌وه پشتیوانی لێده‌كرا، نموونه‌یه‌كه كه كه‌س ناتوانێت بیخاته چوارچێوه‌ی ململانێهكانی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ناوچه‌كه‌وه. له‌وه‌ها بارودۆخێكی ئاڵۆزدا كه باڵی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا كێشاوه، جێگای خۆیه‌تی كه جارێكی دیكه به رۆشنی باسی جیاوازیگهلێك بكه‌ین كه له‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه. به تایبه‌ت باسی جێگا و شوێنی هێزی چه‌كداری كۆمه‌ڵه و گرینگی مێژوویی خه‌باتێك كه ئه‌و هێزه به‌ره‌وپێشی بردووه، بكه‌ین. ئه‌م باسه پێویسته بۆ ئه‌وه‌یكه ره‌وا بوون و پێویستی خه‌باتی ئه‌و هێزه له ناو تۆز و خۆڵێكدا كه كه‌وتوه‌ته رێ وون نه‌بێت.
ده‌وڵه‌تانی سه‌ركوتگه‌ری خه‌ڵكی كورد به‌رده‌وام خه‌ریكی پیلانگێڕانن و له‌وه‌یكه خۆڕاگری ره‌وا و عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كوردیش له‌گه‌ڵ جموجۆڵی هێزی چه‌كداری كۆنه‌په‌ره‌ست بخه‌نه ناو كیسه‌یه‌كه‌وه، خۆنابوێرن. حێزبه ناسیۆنالیسته‌كانی كوردیش به هۆی لاوازی و بێتوانایی مێژوویی خۆیان ئه‌و زهرفیهتهیان هه‌یه كه بكه‌ونه داوی ئه‌م پیلانانه و یان له‌وه‌ش خراپتر، خۆیان ببن به به‌شێك له‌م پیلانانه. ئاڵۆزی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان حێزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌گه‌رچی نموونه‌یه‌كی چكوله و به‌رته‌سكه، به‌ڵام پێمان ده‌ڵێت كه چ زهرفیهتگهلێكی مه‌ترسیداریش له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دا هێلانه‌ی كردووه. باسی زۆرتر له‌م بابه‌ته‌وه داده‌نین بۆ مهجاڵێكی دیكه، به‌ڵام ئه‌م رووداوه به‌ش به حاڵی خۆی بۆته هۆی ئه‌وه‌كه جارێكی دیكه جێگا و شوێنی خه‌باتی چه‌كدارانه له كوردستان ببێته بابه‌تێكی رۆژ. هه‌ر بۆیه جێگای خۆیه‌تی كه جارێكی دیكه چاوێك بخشێنینه‌وه به جێگا و شوێنی خه‌باتی چه‌كداری له ستراتێژی كۆمه‌ڵه دا و روشنگه‌ری پێویست له‌م باره‌وه بكه‌ین.خه‌باتی پێشمه‌رگانه یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له كوردستانه. ئه‌م خه‌باته له دوای هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كوردستان له ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨ به پشتبه‌ستن به سۆننه‌تی جێكه‌وتووی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ستی پێكرد. له بارودۆخێكدا كه رژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌تایی ترین ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی به‌زه‌بری ئاگر و ئاسن و زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام پێشێل ده‌كرد و رێگای له هه‌ر چه‌شنه خه‌باتێكی مه‌ده‌نی و هێمنانه‌ی به‌ستبوو و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش تا به‌ئێستا هه‌روا درێژه پێده‌دات، كه‌س ناتوانێت جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان به هۆی ده‌ستبردنیان بۆ سیلاح و رێكخستنی موقاوه‌مه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر به‌م ده‌ستدرێژیانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی پێشێلكراوی خۆیان و دیفاع له حۆرمه‌تی ئینسانی خۆیان سه‌ركۆنه بكات. خه‌باتی چه‌كدارانه له كوردستان ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه رێكخرابوو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا خه‌باتێكی سیاسی بوو كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به گه‌رم و گۆڕی پشتیوانی لێده‌كرا. ئه‌م خه‌باته ئه‌گه‌رچی ئامانجی خۆی واته هه‌ڵچنین و ڕاماڵینی هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری رژیم له كوردستان و داسه‌پاندنی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك به‌سه‌ر رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌دی نه‌هێنا، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستا به‌جێهێشت. ئه‌م خه‌باته كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌رامبه‌ر به گه‌لێك زهره و زیانی گه‌وره پاراست. كاریگه‌ری ئه‌م خۆڕاگریه چه‌كدارانه‌یه ئه‌مرۆ له راده‌ی ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ به‌شداری بوێرانه له حهرهكهتگهڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی دا ده‌بینین.خه‌باتی پێشمه‌رگانه له كوردستان ئه‌گه‌رچی هه‌وراز و نشێوگهلێكی زۆری تێپه‌ڕكردووه و ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ئاستهنگهلێكی دیاریكراویش به‌ره‌وڕووه، به‌ڵام به هه‌مووی ئه‌وانه‌وه ئه‌و پێویستیانه‌ی كه رۆژێك له رۆژان ئه‌و شكڵه له خه‌باتی هێنایه گۆڕێ، هه‌روا له جێگای خۆیانن. كۆماری ئیسلامی هه‌روا به زمانی زۆر و سه‌ركوت وڵامی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌داته‌وه. كوردستان هه‌روا میلیتاریزه‌یه و رژیم به چاوێكی ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ڕوانێته كوردستان. هه‌ر بۆیه پاراستنی هێزی چه‌كدار، پێداگرتن له‌سه‌ر پته‌وتر بوونی سیاسی ئه‌و هێزه و ته‌نانه‌ت په‌ره‌پێدانیشی گه‌لێك پێویسته تاكوو له كات و شوێنی گونجاو دا به پێی پێویستی خه‌باتی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌كرده‌وه سه‌رله‌نوێ بێته ده‌ستووره‌وه. پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ت و بۆچوونه هێشتا به‌واتای وڵام دانه‌وه به پێویستی و ئێمكانی ده‌ستپێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی خه‌باتی چه‌كدارانه به دڵخواز و له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا نییه. به واتایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر باس له خه‌باتی چه‌كدارانه له‌سه‌ر بناغه‌ی پشتیوانی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین، مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و خه‌باته وڵام ده‌ره‌وه‌ی پێویستیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بێت و به‌م ئیعتباره له پشتیوانی گه‌رم و گۆڕی جه‌ماوه‌ر به‌هره‌مه‌ند بێت. خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت تا ئاستی حه‌ره‌كه‌تێكی چه‌كدارانه‌ی جیا له جه‌ماوه‌ر كه له‌لایه‌ن ئه‌م یان ئه‌و حێزبه‌وه ره‌چاو كراوه، داده‌به‌زێت. ئه‌گه‌ریش وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك به ناوی بزوتنه‌وه و بۆ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بزوتنه‌وه ته‌بلیغی بۆ بكرێت، له راستیدا ته‌نیا له خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی حێزبیدا به‌كار دێت. له‌بیرمانه كه خه‌باتی چه‌كدارانه له كوردستانی ئێران له‌ساڵی ١٣٥٨ كاتێك ده‌ستی پێكرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ وه‌كوو ئامرازێكی به‌هێز دژبه رژیمی ئیسلامی به‌كار هات، كه ئه‌و خه‌باته پێویستی به‌وه نه‌بوو بۆ تێپه‌ڕبوون له سنووره‌كان ئیزن له‌كه‌س وه‌ربگرێت. ئه‌مڕۆكه له‌گه‌ڵ به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی خه‌باتی چه‌كدارانه، بوارگه‌لێكی دیكه‌ی خه‌باتی سیاسی هاتوونه‌ته ڕوو و ورده ورده شاهیدی شكڵ گرتنی خه‌باتی كرێكاران، ژنان و لاوانین كه ویست و داخوازیه‌كانی سیاسی و پیشه‌یی خۆیان و له‌وانه داخوازی نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش دێننه‌گۆڕێ. ئه‌م خه‌باته دژبه رژێم و سیاسه‌ته‌كانی له گۆشه و كه‌ناری كوردستان به‌رده‌وام له جه‌ریان دایه و به‌ره‌و قووڵتر كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی و ده‌رخستنی توانای كۆمه‌ڵایه‌تی واقعی خۆی ده‌چێت. ئه‌م خه‌باته سه‌ره‌نجام توانای كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه، نه‌دیتنی ئه‌و راستیه‌یه كه ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگای كوردستان له ئارادایه. ئه‌مڕۆكه ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه حه‌ره‌كه‌تێكی چه‌كدارانه پشتیوانیه‌كی به‌رته‌سكی لێبكرێت، به‌ڵام له ئاستی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خزمه‌تێك به به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ناكات. حهرهكهتگهلێكی چه‌كدارانه‌ی به‌رته‌سك، به‌كرده‌وه ده‌ستی رژیم بۆ توندكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوت و ئه‌منیه‌تی كردنی زۆرتری كه‌ش و هه‌واوی كوردستان ئاواڵه‌تر ده‌كات.به‌ڵام ئه‌وه‌یكه كاتی بووژانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری كه‌ی ده‌بێت، پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه كام ده‌وڵه‌ت و هێز پارێزه‌رانی سنووری ده‌ستكرد، رێگه‌مان بۆ تێپه‌ڕبوون پێده‌دات یان پێنادات. دیاری كردنی وه‌ها كاتێك پێویسته به وردی و له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بواره‌كانی دیكه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دا بێت. دیاری كردنی وه‌ها كاتێك پێوه‌ندی هه‌یه به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقێعبینانه له بارودۆخی كۆمه‌ڵگای كوردستان، له فرسه‌ته‌كان، له ئیمكانات و هه‌روه‌ها له ئاسته‌نگیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه دیاری كردنی وه‌ها كاتێك پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه كه‌ی و به پێی كام به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م یان ئه‌و هێز، سنووره‌كان ده‌كرێنه‌وه و گۆایا پێشمه‌رگه‌كان وه‌كوو هێزی رزگاری به‌خش له پشته‌وه‌ی سنووره‌كانه‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی كوردستانی ئێران. كات و شوێنی بووژانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه ناتوانێت له خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ناڕه‌وای ئه‌م یان ئه‌و دا بێت. وه‌ها هاندهرگهلێك و وه‌ها سیاسهتگهلێك له‌گه‌ڵ رۆحی خۆڕاگریه‌كی بوێرانه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كانی و به تایبه‌ت له كوردستانی ئێران له پێناویدا گیانبازیان كردووه و ئازار و دهربهردهریان بۆ چێشتووه، ناته‌بایه. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كاتێك ده‌چنه پشتیوانی له‌و خه‌باته‌وه كه له ئامانج و هانده‌ره‌كانی بهشهفافیهتی هه‌رچی زۆرتر ئاگادار بن، نه‌ك ئه‌وه‌ی به حه‌ره‌كه‌تێكی له‌ناكاو و نامه‌سئوولانه، غافڵگیر بن.