شه‌وی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، لایه‌نگرانی حیزبۆڵڵای لوبنان له شاری به‌یرووت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش به شه‌ڕ هاتن.
به‌دوای په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی چه‌ككردنی حیزبۆڵڵا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی لوبنانه‌وه، لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه دژ به ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كردووه و چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پێشتر سه‌رۆكی حیزبۆڵڵای لوبنان چه‌ككردنی ڕه‌دكردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه تا ئه‌و كاته‌ی ئیسڕائیل به ته‌واوی له خاكی لوبنان ئه‌چێته ده‌ره‌وه و كۆتایی به هێرشه‌كانی دێنێت، ناچنه سه‌ر مێزی دانووستان بۆ ڕێكه‌وتن له سه‌ر دانانی چه‌ك، شه‌یخ نه‌عیم قاسم هه‌روه‌ها وتی: ملكه‌جی گوشاری ده‌ره‌كی نابن و كێشه‌كانی لوبنان به كێشه‌ی ناوخۆیی ده‌زانن كه ته‌نیا له ڕێگه‌ی دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.