کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایی خوێندکارانی زانستە پزیشکیەکانی زانکۆی ئازاد

گردبوونەوەی ناڕەزایی خوێندکارانی زانستە پزیشکیەکانی زانکۆی ئازاد

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، خوێندکارانی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی ئازاد لەبەردەم مەجلسی شۆڕای ئیسلامی لە تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گرانی تێچووی مانگانەی خوێندن کۆبوونەوە.

ناڕەزایەتی خوێندکاران هەفتەی ڕابردوو بە هۆی سێ هێندە زیادکردنی تێچووی مانگانەی خوێندن لە ٣٠ ملیۆن تمەنەوە بۆ ٩٠ ملیۆن تمه‌ن دەستی پێکرد و ڕۆژی شەممە خوێندکاران چوونە بەردەم مەجلیس شۆڕای ئیسلامی بۆ داواکاریەکانیان، بەڵام زانکۆی ئازاد هێشتا وەڵامێکی قەناعەتپێکەری بۆ ئەو ناڕەزایەتیانە نەداوەتەوە.