به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت ئاوی ئەو ڕووبارە بگرێته‌وه و به‌م بۆنه‌یه‌وه پێدانی ئاو به هاووڵاتیانی خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ كه‌م ده‌كرێته‌وه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ئاوی قه‌ڵادزێ له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌رەوە، به هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه و دابه‌زینی به‌رچاوی ئاوی ئه‌و ڕووباره، پێدانی ئاو به هاووڵاتیانی ئه‌و شاره و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر كه‌م ده‌كرێته‌وه.