رۆژی چوارشەممە ٢٥ی گه‌لاوێژ، بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند: “سێ رۆژە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە و ژیانی ١٠٠ هه‌زار شارۆمه‌ندی هه‌رێمی كوردستانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەمە دووهه‌م جارە ئێران سەرچاوەی ئاوی زێی بچووک لە قەڵادزێ دەگرێتەوە و یەکەم جار مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ئاوه‌كه‌ی گرته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆماری ئیسلامی جاری پێشوو پێنج رۆژ ئاوەکەی گرتەوە و به‌هۆی نه‌بوونی هاوئاهەنگی له نێوانیان دا، ئێران بەپێی نیازی خۆی هەرکات بیەوێت ئاوەکە دەگرێتەوە و هاونیشتمانیان له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش ئه‌كات. سازكردنی به‌ندئاو به‌سه‌ر چۆمی زێی بچووك له شاری سه‌رده‌شت كێشه‌ی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان درووست كردووه و ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ڕژێته نێو به‌ندئاوی دووكان كه‌می كردووه و دانیشتووانی شاری كۆیه‌شی تووشی كێشه‌ی بێ ئاوی كردووه.
