هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه، ڕێكخراوی تاكسیرانی ته‌ورێز نرخی كرێ تاكسی له‌و شاره‌ی به ڕێژه‌ی ٤٥ له سه‌د گران كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی تاكسیڕانی ته‌ورێز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، نرخه‌كانی كرێ تاكسی له‌و شاره له‌سه‌ر به‌نێر چاپ كراوه و له وێستگه‌كان دا بۆ بینینی هاووڵاتیان هه‌ڵواسراوه. له ئێستادا ١٠ هه‌زار و ٨٣٣ تاكسی له شاری ته‌ورێز دا كار ده‌كه‌ن و ١٠ له سه‌دیان به هۆكارێكی نادیار چالاك نین. شایانی باسه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه نرخی هه‌موو شێوازه‌كانی هاتووچۆی به ڕێژه‌ی ٥٠ له سه‌د گران كردووه و ئه‌و بهڕیارهی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی خه‌ڵكی لێ كه‌وتۆته‌وه.