به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، نرخی نان له پارێزگای تاران به ڕێژه‌ی ٥٠ له سه‌د زیادی كردووه و نانی له‌واش سه‌داسه‌د گران بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نرخی هه‌ر نانێكی سه‌نگه‌ك بۆ ٧ هه‌زار و ٦٠٠ تمه‌ن هه‌ڵكشاوه، هه‌ر نانێكی به‌ربه‌ڕی بۆ پێنج هه‌زار و ٣٥٠ تمه‌ن و هه‌ر نانێكی له‌واش بۆ هه‌زار و ٤٠٠ تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نرخی نانی تافتۆن دوو هه‌زار تمه‌ن و هه‌ر نانێكی خۆراسانی گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و ٧٥٠ تمه‌ن. گرانكردنی نرخی نان له حاڵكێدایه كه ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام له زیادبووندایه و به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگا چی تر توانای كڕینی گوشت، میوه، برینج و ڕۆنیان نه‌ماوه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی شیره‌مه‌نیش ژیانی چینی هه‌ژاری سه‌خت كردووه و به‌شێكی زۆر له منداڵان و به‌ساڵاچووان تووشی كه‌م خۆراكی و پووكی ئێسقان بوونه‌ته‌وه. گرانی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان له‌لایه‌ك و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ده‌رمان، ته‌ندرووستی ملیۆنان كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی له ڕیفاه و ئه‌منیه‌ت دا ده‌ژین.