به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆی وڵات، نرخی هه‌ر گیگابایت ئینته‌رنێت بۆ حه‌وت هه‌زار و ٧٠٠ تمه‌ن زیادی كردووه.
گرانكردنی نرخی ئینته‌رنێت له حاڵێكدایه كه نرخی هه‌ر گیگابایت له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢ ته‌نیا دوو هه‌زار تمه‌ن بووه. هاوكات له‌گه‌ڵ گرانكردنی نرخی ئینته‌رنێت، نرخی ئاو و كاره‌باش چه‌ند هێنده زیادی كردووه و كارگه سه‌نعه‌تیه‌كان ڕووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه. وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: به هه‌موو ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پانێلی خورشیدی وزه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن چوونكه ده‌وڵه‌ت چی تر ناتوانێت به‌رقی ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان دابین بكات.