به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مونوكسیدی كه‌ربۆن له مه‌ده‌ره‌سه‌ی كچانه‌ی “ئاسییه” له ئاوایی “كه‌رگان نوێ” سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ٢٢ خوێندكار تووشی مهسمومییهت بوون.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م خوێندكارانه، ئامرازه‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه به شێوه‌ی سیسته‌می موتوورخانهی ناوه‌ندی بووه به‌ڵام موردی ته‌ئییدی ئیداره‌ی گاز و ئیداره‌ی گشتی نه‌وسازی نه‌بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هۆكاری ئه‌م ڕووداوه به شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یندراوه به‌ڵام ده‌وترێت، بۆنی گاز له ناو مه‌دره‌سه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و بۆه‌ته هۆی مهسمومییهتی خوێندكاران.