به‌ڕێوبه‌ری به‌شی فریاكه‌وتنی خێرای و زانكۆی زانستی پزیشكی سنه له بهڵاوكراوهیهكدا ڕایانگه‌یاندووه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٤٤ حاڵه‌تی گازگرتووی له شاری سنه تۆمار كراوه كه له‌هێندێ حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆی زۆری تووشبوون و ناجێگر بوونی باری ته‌ندرووستی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن كه به بكوژی بێده‌نگ ناسراوه، گازێكی بێ بۆن و بێ ڕه‌نگه كه به‌هۆی خراپی سووتانی مادده سووته‌مه‌نیه‌كان به‌رهه‌م دێت و ساڵانه گیانی سه‌دان كه‌س ده‌گرێت. ئه‌م گازه به‌تایبه‌تی له وه‌رزی سه‌رما و زستاندا به‌هۆی به‌كار هێنانی ئامێری گه‌رم كه‌ره‌وه‌ی وه‌ك سۆپا و ئاوگهرمكهروه و خراپ دامه‌زراندن و نائیستاندارد بوونی ئه‌و ئامێرانه به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان تووشی گازگرتووی ده‌كات.