به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی دزه‌كردنی گازی “دی ئۆكسیدی كه‌ربۆن”، چوار خوێندكار له خابگای زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌راك تووشی گاز گرتوویی بوون.
شایانی باسه، له‌م چوار خوێندكاره كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ خوێندكاره‌كه‌ی دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه ڕایانگه‌یاندووه كه به هۆی كۆن بوونی سیستمی گه‌رم كه‌ره‌وه‌ی زانكۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی “دی ئۆكسیدی كه‌ربۆن” له ژووری پشوودانی ئه‌م خوێندكارانه و كه‌مته‌رخمی به‌رپرسانی زانكۆ له‌ئاست چاه‌رسه‌ركردنی، هه‌ر چواره‌كه‌یان تووشی گاز گرتوویی هاتوون و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.