به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ڕۆژی شه‌ممه لانیكه‌م ٧٠ كرێكاری شاغڵ له پێترۆشیمی ماهشههر، له‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه، تووشی گازگرتوویی بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه له‌كاتی خاڵی كردنی مه‌خزه‌نی ئیزوتانك ڕوویداوه و بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له‌م ناوه‌نده. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای دۆخی نائاسایی ناوچه‌كه، به‌دوای ئاماده‌بوونی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره.