بە وتەی پارێزەری “ماشاڵا کەرەمی”، حوکمی زیندانی یەکێک لە دۆسییەکانی ئەو بەندکراوە لە ٨ ساڵ و ده مانگ، بۆ یەک ساڵ زیندانی تازیری کەم کراوە.
“ماشاڵا کەرەمی” باوکی “محەممەد مێهدی کەرەمی”، لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”یە کە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ لە سێدارە درا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج دا ڕائەگیرێت. پارێزەری ئەو بەندکراوە بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئاماژەی بەوە کردووە کە “ماشاڵا کەرەمی” ٨ ساڵ و ده مانگ حوکمی زیندانی ئەو بەندکراوە لە دۆسیەیەکدا بۆ یەک ساڵ زیندانی تهعزیری کەم کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە لە دۆسیەیەکی دیکەدا ناوبراو حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگی بەسەردا سەپێدراوە.