لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شاری سەقز و ناوچەکانی دەوروبەری تووشی هەلومەرجێکی تەواو ئەمنی بۆتەوە و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی دۆزینەوەی ئامێری ستارلینک هێرش دەکەنە سەر ماڵەکان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان بە بەردەوامی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو شارە بە دانانی خاڵی پشکنین، گوشارێکی توندی ئەمنیان خستووەتە سەر هاووڵاتیان و هەروەها بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێرش بۆ سەر ماڵەکان و گەڕان بەدوای ئامێرەکانی ستارلینک پەرەی سەندووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات ژمارەی هێزەکانی بەسیج لە شەقامەکاندا زیاد بوون و ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی دانیشتوانی ئەو شارە.
