کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کەشی توندی ئەمنی لە شاری سنە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی نەرخی سووتەمەنی

کەشی توندی ئەمنی لە شاری سنە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی یەکجاری نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە شاری سنە، کەشێکی توندی ئەمنی لەو شارە درووست کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی و هەروەها نزیکبوونەوەی ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شارەکانی کوردستان و ئێران، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دانانی دەیان خاڵی پشکنین و هەروەها ڕژیم بە ناردنی ژمارەیەکی زۆر هێزی سەرکوتگەر، هەوڵی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دەدات.