سەعدوون عەسکەری، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی بەناوبانگی کورد، ئەمرۆ لە شاری بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
سەعدون عەسکەری لە ئاوایی قەرەموسالو لەدایک بووە و لە ژیانی هونەریدا، هاوکاری بەنرخی لەگەڵ مامۆستایانی مۆسیقای کوردی وەک محەمەد ماملێ هەبووە و توانیویەتی جێگەیەکی تایبەتی لە دڵی هەوادارانی مۆسیقای کوردیدا بکاتەوە. چالاکییە هونەریەکانی بریتی بوون لە پێشکەشکردنی کۆنسێرت، تۆمارکردنی گۆرانی و بەشداریکردن لە بەرنامە ڕۆشنبیری و هونەرییەکاندا. سەعدون عەسکەری، بە دەنگ و شێوازە ناوازەکەی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر مۆسیقای کوردی بەجێهێشت و یادەوەری بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە یادەوەرییەکانماندا دەمێنێتەوە.