ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و کەسایەتی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم سیاسەتوانەی کورد پاش ماوەیەک نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، گیانی لەدەست داوە. ساڵح موسلیم لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی سیاسەتی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە چاڵاکییە سیاسییەکاندا.
