کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کۆنگەرەی دوازدەی حیزبی کومونیستی ئێران بەڕێوەچوو ( بەشی دووهه‌م)

لە به‌ڵگه‌نامه‌ی ” بارودۆخی سیاسی، ڕیزبەندی هێز و چینەکان لە ئێران و ئەولەویەتی ئێمە”دا سەرلەنوێ جەخت لەسەر ئەم ڕاستیە کراوەتەوە کە قەیرانی سەرمایەداری ئێران نە تەنیا دانەشکاوە، بەڵکو قوڵ تریش بۆتەوە. بەڵام سەرەڕای بەردەوام بوونی قەیرانەکە، شیوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری لە ئێران لە ماوەی ئەم دوو، سێ دەیەی دواییدا لەسەر بنەمای قانون مەندیەکانی ئەم نیزامەی بەهەمهێنان، کامڵ بووە و ئەم قەیرانەی ئێستا نەیتوانیوە بەری ڕەوتی کامڵ بوونی شێوەی بەرهەمهێنای سەرمایەداری بگرێت. لەم سەنەدەدا جەخت لەسەر ئەم ڕاستیە کراوەتەوە کە سەرمایەداری ئێران لە دەورەی دوای شەڕی ئێران و عێڕاقدا لەسەر بنه‌مای ڕانت خۆری، معافیەتی گومرکی، بەهرەمەند بوونی سەرانی سپا، بونیادەکان، رۆحانیەکان و ئاغازادەکان لە ئیمتیازاتی تایبەتی دەوڵەتی و لەسەر بەستێنی گەندەڵی بەرین و بێ قانونی و توند بوونەوەی بێ مافی و چەوساندنەوە و داسەپاندنی هەژاری و فەلاکەتی بێوێنە بەسەر چینی کرێکاری ئێراندا درێژه‌ی به‌ حه‌یاتی خۆی داوه‌.

ئەم سەنەدە لە دڕێژەدا دامەزران و پەرەسەندنی بانکە تایبەتەکان لە ئێرانی لەم دوو دەیەی دواییدای خستۆتەبەر باس. ئەم بانکانە بەرە بەرە ڕاکێشانی سەرمایەی پوڵی و سپاردەکانی خەڵکیان لە پاوانی بانکە دەوڵەتیەکان درهێناوە تا لە بواری سەرمایەگوزاری لە مەیدانەکانی بەرهەمهێنان و بازرگانی، لە بواری هه‌ناردە و هاوردە کردندا بەکار بێنن. لەم باسەدا جەخت کراوەتەوە کە لەگەڵ پەرەسەندن لە مەیدانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵدا لە دوو دەیە ونیوی دواییدا بارودۆخ لەم بوارەشدا گۆڕانی بەسەردا هاتوە. لەم سەندەدا ئاماژە بە گەشەی چینی مامناوەندی له‌ ژیر کاریگەری ئەم ئاڵوگۆڕانە کراوە و دڵخۆش بوونی ئه‌و چینه‌ بە پاراستنی بارودۆخی مەوجود و هیوادار بوون بە ئیسلاحات لە سەرەوە یەکیک لە ڕەمزە سەرەکیەکانی مانەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیە. لەم سەنەدەدا قەیرانی حکومەتی و کێشەی باڵەکانی نیوخۆی ڕژیمی ئیسلامی وەک ڕژیمێکی سەرمایەداریش لەسەر بنەمای ئەو وڵامانەی کە هەر یەک لە باڵەکان بە پێویستیەکانی سەرمایەداری ئێرانی ئەدەنەوە و ستراتیژیەکی سیاسی جیاواز کە بۆ زەمانەتی مانەوەی نیزامی ئیسلامی هەیانە، درواوەتە بەر باس و لیکدانەوە. لەم باسەدا مەوقعیەتی هێزە ئوپوزسیۆنەکانی بۆرژوازی ئێرانیش لەسەر بنەمای ئەم پێوانەی کە لە هه‌ر دەورەیەکدا تا چ ڕادەیەک دەتوانن وڵامدەرەوەی نیازی چینی سەرمایەداری ئێران بن باس و لێکدانەوەی لە بارەوە کراوە.776 (2)
گەشەی په‌یوه‌ندیه‌كانی سەرمایەداری لە ئێران لە ماوەی ئەم دوو، سێ دەیەی دواییدا و درێژەی ڕەوتی بە پیشەسازی بوون، پێگەی چینی کرێکار و بزوتنەوەی ئەم چینەشی گۆڕیوە. شەپۆلی دووهەمی هاتنی زەحمەتکێسانی دێهات بەرەو شارەکان بەتایبەت لە دەورەی دوای شەڕی ئێران و عێڕاق، جەمعیەتی کرێکارانی ئێرانی زیاتر لە دوو بەرابەر کردوە. ژمارەی کرێکارانی لەسەرکار لە کەرتی پیشەسازیدا چەند بەرابەر بووە. ڕەنگدانەوەی ئەم ئاڵوگۆڕانە لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی رۆژانەی کرێکاران لەم یەک دەیەی دواییدا و پەروەردە بوونی تەیفێکی تا رادەیەک بەرین لە هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری کە خۆیان بە کۆمەڵگا ناساندوە، دەبینین. ئەگەرچی چینی کرێکاری ئێران بەهۆی نەبوونی رێكخراوی چینایەتی و جەماوەری سەربەخۆ لەدەوڵەت و بە حیزبی نەبوونی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی نەیتوانیوە مۆری بەرژەوەندی چینایەتی خۆی لە ئاڵوگۆرەکانی نێو کۆمەڵگا بدات، بەڵام سەرەڕای ئەوە بزوتنەوەی کرێکاری زیندو ترین و پڕ جموجۆڵ ترین بزتنەوەی کۆمەڵایەتیە لە ئێران.
لەم سەنەدەدا ئاماژە بە بزوتنەوەی ژنان و بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان کە بەهۆی ماهیەتی هێزی بزوێنه‌ریان و ناوه‌رۆكی ویست و داواکاریەکانیان لە زومڕەی هاوپه‌یمانانی بزوتنەوەی کرێکاری ئێرانن کراوە. هه‌روه‌ه اته‌وه‌ره‌كانی ستراتیژی سوسیالیستی کۆمەڵە لە بزوتنەوەی کوردستاندا و پێداویستی و پێش مەرجەکانی بەرەو پێش چوون و سەرکەوتنی جەختی لەسەر کراوەتەوە.
لەم باسەدا تەئکید کراوە کە داماوی بۆرژوازی و دەوڵەت لە وڵامدانەوە بەو داواکاریە هەنوکەییانەی کە کرێکاران، ژنان، موعەلیمان، لاوان و خەڵکی زەحمەتکێش رۆژانە لە پێناویاندا خەبات دەکەن و داخوازیەکی ئازادای خوازانەی کە لە ناخی کۆمەڵگادا ڕیشەی داکوتاوە، نیشانی ئەدات کە ڕێگا چارەی سوسیالیستی بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە ئابووری و بارودۆخە کارەسات بارە خاوەنی پایەیەکی بەهیزی مادیە. هەموو ئەو داواکاریە ئابووری، ڕیفاهی و ئازادی خوازانەی کە کرێکاران، ژنان و خەڵکی ئازادی خوازی ئێران رۆژانە خەباتیان بۆ دەکەن، بەدرێژایی مێژوو بەشێک لە پێناسه‌ی خەباتکارانە و سیاسی کومونیستەکانی پێکهێناوە. دەستەبەر بوونی بە تەواوەتی ئەم داواکاریانە بەبێ روخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی، بەبێ پێكهێنانی میکانیزمێک لە جۆری شوڕاکان کە دەخاڵەتی ڕاستەوخۆی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش لە بەڕیوەبردنی کۆمەڵگادا دابین بکات و بەبێ گۆڕینی بناغەی ئابووری سەرمایەداری و هەڵوەشاندنەوەی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت ناچنە بواری کرداریەوە. بەڵام سەرەڕای ئەو بوارە مادیە بەهێزانەی کە بۆ ئاڵترناتیوی سوسیالیستی چینی کرێکار بۆ جارەسەری ئەم قەیرانە لە ڕاستای بەرژەوەندیە چیانیەتیەکەیدا و سەرجەم کۆمەڵگادا بوونی هەیە، ئەگەر ڕەوتی سوسیالیستی نەتوانێ بزوتنەوەی چینی کرێکار به‌ ئاراسته‌ی سیاسەتە سوسیالیستیەکانیدا ڕیبەری بکات، بۆرژوازی دەتوانێ پێ لەسەر شانی چینی کرێکار و بە داسەپاندنی بارودۆخێکی فەلاکەتبار تر لە بارودۆخی ئێستا سەرمایەداری لە قەیرانێکی داوێنگیریەتی دەرباز بکات و یان هەر بەم بارودۆخە قەیراناویەوە درێژە بە ژیانی خۆی بدات. گەشە کردنی مه‌یلی سوسیالیستی لە گرەوی ئەوەدایە کە لە پرۆسەیەکی خەباتی بە کردەوە و سیاسیدا، بزوتنەوەی کرێکاری به‌ ئاراسته‌ی سیاسەتی سوسیالیستی دا بەرەو پێش بەرێت. ئەم کارەش تەنیا بە لێکدانەوەی دروست و واقع بینانە سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و بارودۆخی خەباتی چێنایەتی، بە وڵامدانەوەی لە کاتی خۆیدا بە نیاز و گرفتەکانی سەر ڕێی خەباتی کڕێکاران و بە نیشاندانی پێوەندی بەجێی ئەم وڵام و یان تاکتیکانەی کە دەگیرێتە بەر لەگەڵ ستراتیژی شۆڕشی کڕێکاریدا دەتوانێ ئەنجام بدرێت.
درێژه‌ی هه‌یه‌

 

بابەتی پەیوەندیدار

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-