پەنجا و پێنجەمین کۆنفڕاسی ئەمنیەتی مونیخ بە بەشداری ٣٠ سەرۆک کۆمار، نەوەد وەزیری دەرەوە و بەرگری و چەند سەد کەس لە مودیرانی ئینحساراتی نێونەتەوەیی و بەتایبەت پیشەسازی تەسلیحاتی لە رۆژەکانی هەینی، شەممە و یەکشەممەی حەفتەی ڕابردو لە شاری مونیخی ئاڵمان بەڕێوەچوو. هەزینەی کۆنفڕانسەکە زیاتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ بوو کە لە گیرفانی ماڵیاتدەران لە ئاڵمان خەرج کراوە. چوار هەزار و ٤٠٠ کەس لە هێزە تایبەتەکانی نیزامی و تەک تیرئەنداز پارێزگارییان لە میوانانەکان دەکرد.
بەپێی سەنەدی” ڕاپۆرتی ئەمنیەتی مونیخ” کە بەشێوەی ئاسایی هەموو ساڵێک بەر لە کۆنفرانسەکە بڵاو دەبێتەوە، ٧ وڵات لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بانترین هەزینەی تەسلیحاتی نیزامییان هەیە. یهكێك لهوانه ئێرانه بە ٥٠٠ و ٣ هەزار سەربازی دایم، هەزار و ٥٣١ تانک، ٢١ ناوی ژێردەریایی، ٣١٢ فرۆکەی شەڕکەر و زیاتر لە ٥٠ هێلی کوپتێڕ.
هەرچەند کە ژمارەی هێزە نیزامیەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٨ بەملاوە لەم ناوچەیەدا کەم بۆتەوە بەڵام ئەمریکاییەکان هەنگاو بە هەنگاو ئەم ئەرکەیان خستۆتە سەرشانی هاوپەیمانە ناوچەییەکانیان. لە هەمان سەرەتای کۆنفڕاسەکەوە دەرکەوت کە سەرانی دەوڵەتانی سەرەکی یەکێتی ئوروپا خۆیان بۆ کێشەی جیدی لە گهڵ ئەمریکادا ئامادە دەکەن. زۆربەیان لە عەینی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا لە ناتۆدا نایشارنەوە کە بە شوێن جیهانێکی چەند جەمسەریدان و مایل نین پەیڕەوانی ملکەچی ستراتیژی ئەمریکا لە حەوزە جۆراو جۆرەکاندا و لەوانە ئەوەی کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە بەناو” ئاشتی و ئەمنیەت”ە، بن.
ئەگەر ترامپ هەوڵی ئەدا تا چەند رۆژ پێشتر، لە ڕێگای بەرپا کردنی کۆنفڕانسی وەرشۆوە، سیاسەتەکانی هەر ٣ دەوڵەتی یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە ئێران بداتە بەر هێرش، ئەمجارە کۆنفڕاسی ئەمنیەتی مونیخ مەیدانی دەربڕینی بەرەنگار بوونەوەی ئوروپا بوو. هەڵبەت نابێ لەبیر بچێت کە کەلێنی نێوان دەوڵەتانی ئوروپا لەگەڵ ترامپ زۆر بەرینترە لە چلۆنایەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئێران. پێوەندی توجاڕی، قەراردادی ئیقلیمی پاریس، مناسبات لەگەڵ روسیە و چین، کشانەوە لە پەیمانی بەرتەسک کردنەوەی چەکی هەستەیی لەگەڵ روسیە، هەوڵی ترامپ بۆ دروست کردنی کەلێن لە یەکێتی ئوروپادا حەوزە جۆراو جۆرەکانی بەرەنگار بوونەوەی ئەم هاوپەیمانانەیە.
ترامپ لە ١٣ ی مانگی ڕێبەندان ڕایگەیاند لە پەیمانی” مەنعی پەرەدان بە موشەکی هەستەیی کورت مەودا” لەگەڵ ڕوسیە دەکشێتەوە. ئەو بە ئاماژە بە ڕەوتی ٦ مانگەی کشانەوە لە پەیمانەکە داوای لە روسیە کردوە تا لە ماوەی ٦ رۆژدا هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت. ترامپ روسیە تاوانبار دەکات کە بە تاقی کردنەوەی موشەکی نوێ ئەو پەیمانەی پێشێل کردوە. لە بەرانبەردا روسیە ئەمریکا تاوانبار دەکات کە بە جێگیر کردنی پەدافەندی دژی هەوایی بەتایبەت لە وڵاتانی پێشوی بلۆکی رۆژهەڵات پەیمانەکەی پێشێل کردوە. هەرچەند کە ئەوە یەکەم جار نەبوو کە ترامپ دوای چوونی بۆ کۆشکی سپی، کشانەوەی ئەمریکای لە پەیمانە نێونەتەوەییەکان لەوانە کشانەوە لە بەرجام، دەچوون لە پەیمانی گۆڕانی ئیقلیمی پاریس، هەڕەشە بۆ کشانەوە لە پەیمانی ناتۆ، هەڵوەشاندنەوەی قەراردادی توجاڕی لەگەڵ کانادا و مکزیک، ڕاگرتنی وتووێژی توجاڕی لە نێوان یەکێتی ئوروپا و ئەمریکای دەربڕیوە و یان بەکردەوە دەرهێنابوو، بەڵام ڕاگەیاندنی دەرچوون لە پەیمانی مەنعی پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی لەگەڵ روسیە، ڕاگەیاندنی دەورێکی نوێ لە شەڕی سارد، پەرەدان بە تەسلیحاتی ئەتۆمی و زیاد بوونی مەترسی شەڕ و ئاژاوەی نێونەتەوەیی و ئەمجارە هەڵبەت یاریکەرانێکی تر کە هاتونەتە نێو گۆڕەپانەکەوە، دەبن. ئێستا نابێ گومانێکی زۆر هەبێت کە ترامپ بە ئاشکرایی دەڵیت کە بێ نەزمی، نەزمی زاڵە لە دنیادا. و ئەویش لەهیچ هەوڵێک بۆ حاکمیەتی ئەم بێ نەزمیە چاوپۆشی ناکات. ئەو گەڕاندنەوەی سوڵتەی ئەمریکا بەسەر دنیادا و گەڕانەوە بۆ دنیای یەک جەمسەری لە ڕێگای بەدیهاتنی وەها بێنەزمیەکدا دەبینێ. لە پشت دەرچوونی ئەمریکاوە هەڵبەت تەنیا پێشێل کرانی پەیمان لە لایەن روسیەوە مەتڕەح نییە. بەڵکو زیاتر لە هەمویان گۆڕانی هاوسەنگییەکە کە لە بارودۆخی جیهانیدا بەدی هاتوە. بە هاتنە مەیدانی سەرلەنوێی روسیە دوای دوو دەیە، سەرهەڵدانی چین نە تەنیا وەک دووهەمین هێزی ئابووری دنیا بەڵکو وەک دەوڵەتێک کە بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر و بەبێ هەراوهوریا بەدوای مۆدێڕنیزە کردنی زەڕادخانەی نیزامیەوەیە و لەگەڵ ئەوەشدا دەست ڕاگەیشتنی هێزەکانی دیکەی وەک کورە و ئێران بە موشەکی بالستیکی و ئەوەی کە هیچکام تەعەهودێکیان سەبارەت بە پەیمانی مەنعی پەرەدان بەم چهكانه نییە. و هەر ئەمەشە کە ترامپی بەو ئاکامە گەیاند کە بە ڕاگەیاندنی کشانەوە لەو پەیمانە، گۆڕانێکی تێدا بەدیهێنا کە لانیکەم چین، کورەی باکور و ئێران بکێشێتە نێو ئەم پەیمانەوە.
پێنس هاوکات هێرشی تەبلیغاتی خۆی روو بە ئێران ئاراستە کرد و داوای لە ئوروپاییەکان کرد پەیڕەوی لە سیاسەتەکانی سەبارەت بە بەرجام بکەن. ئەو لە ئۆرکێسترێکی یەکگرتودا لەگەڵ نتانیاهو خەریکی بەرەو پێش بردنی بەشی دووهەمی سیناریۆی وەرشۆ بوو. ئەوان هەردوکیان خوازیاری کۆدەنگیەکی جیهانی لەدژی کۆماری ئیسلامی بوون. ئەگەر لە کۆنفراسی وەرشۆدا نەیانتوانیبوو بێجگە لە ڕەقیبەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا و نوێنەرانی پلە دووهەم و سێهەمی هێندێک لە وڵاتان و ئەو بەشە لە ئوپوزسیۆنی کۆماری ئیسلامی کە بێسەبرانە چاوەڕوانی حەرەکەت وەک پیادە نیزامی ئەمریکایان دەکرد، کۆبکەنەوە، ئێستا لەبیری دروست کردنی” گوشاری زیاتر” بۆسەر کۆماری ئیسلامی بوون. زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیم ئەگەر بۆ کۆنفرانسی وەرشۆ سەرەڕای ناوی نابەجێی” ئاشتی و ئەمنیەت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست” بانگهێشت نەکرا بوو بەڵام کۆنفرانسی مونیخ مەیدانێک بوو کە دەیتوانی دەست بکات بە شەڕەقسە لەگەڵ پێنس و نەتانیاهو. ئەگەرچی پێبەند بوون بە بەرجامەوە بابەتی سەرەکی سوخەنرانیەکەی بوو، بابەتێک کە پشتیوانی هاوپەیمانە ئوروپاییەکان و ڕەقیبە ئاسیاییەکانی ئەمریکای لەگەڵدا بوو، لە عەینی حاڵدا زەمینەیەک بوو تا لەبەر رۆشناییەکەی مودەعی بێت کە ئەگەر ئەمریکا لە” یاسای جهنگهڵ” پشتیوانی دەکات، بە پێچيوانە کۆماری ئیسلامی پێبەندی تەعەهودە نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤە. ئەگەر نتانیاهو ڕایگەیاند کە ئێران خوازیاری لەنێوبردنی ئیسرائیلە، زەریف لە وڵام بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی ئێران لە سوریە دەڵێت کە ئەوە ئیسرائیلە کە خوازیاری لەنێوچوونی ئێرانە. زەریف لە دیفاع لە بەرنامەی موشەکی دوور مەودای ڕژیمدا دەڵێ کە بەهێز کردنی توانایی نیزامی کۆماری ئیسلامی، دیفاع لە خەڵکی خۆیەتی لە بەرانبەر دوژمنانی خەڵکی ئێراندا. ئەو خۆیشی ئەزانێ کە عەوامفریوی دەکات. لەبەر ئەوەی کە کارنامەی ڕژیمەکەی لەم ٤٠ ساڵەی ڕابردودا نەک دیفاع لەم خەڵکە بەڵکو خەبات لەدژی ئەوان و توشی هەژاری کردنیان و هاوکات بەهەدەر چوونی بە هەزاران میلیارد تەمەن لە دەستڕەنجی خەڵک لە خزمەت بە بەرزە فڕیەکانی ڕژیمدا بووە.
دەبێ بوترێت کە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مونیخ کۆنفڕانسی هەموو ئەوانە بوو کە یاریکەرانی سەرەکی نائەمنین لە دنیای ئهمرۆدا. هیچ گۆشەیەک لە دنیادا نییە کە ئەوان پەنجەی خوێناوی خۆیان تێوەنەدابێت. ئەمنیەتێک کە ئەوان مزگێنی ئەدەن، ئەمنیەتە بۆ سەرمایە، ئەمنیەتە بۆ تاڵان کردنی هێزی کاری بەملیارد ئینسان کە دیارە چاوەڕاوانیەکیشیان لەوە زیاتر لێ ناکرێت.