کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی كێشەی فەلەستین بڕیارێکی پەسند کرد

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی كێشەی فەلەستین بڕیارێکی

رەشنووسی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان بەزۆرینەی دەنگ پەسەند كرا.

رۆژی هەینی كۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین سازكرا و تیایدا رەشنووسی پێشنیازی فەرەنسا و سعودیە بۆ چارەسەری كێشەكانی فەلەستینئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە کە پشت بە بنەمای دوو دەوڵەتیی فەلەستین و ئیسرائیل دەبەستێت و بە زۆرینەی دەنگ  پشتیوانیی لەو رەشنووسە كرا كە جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەكاتەوە.

رەشنووسەكە 142 دەنگی ئەرێنیی بەدەستهێنا، لە بەرانبەریشدا تەنها 10 دەنگ بە نەخێر و 12 دەنگی بێلایەنیش تۆمار كرا.