وتەیەک بە بۆنەی ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ فوئاد مستەفا سۆڵتانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی هاوڕێ فوئاد مستەفا سۆڵتانییە. هاوڕێ فوئاد مسته‌فا سۆڵتانی ساڵی ١٣٢٧ی هه‌تاوی له ئاوایی ئاڵمانه‌ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان، له‌دایكبوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و قۆناغی دواناوه‌ندی خۆی له ئاڵمانه و سنه ته‌واو كرد. له ساڵی ١٣٤٥ ڕۆیشته زانكۆی سه‌نعه‌تی تاران و بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی به‌رقی له‌و زانكۆیه وه‌رگرت. له سه‌رده‌می خوێندنی له زانكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕانه و ماركسیستی ئاشنا بوو و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ڕووی كرده چالاكیی سیاسی. له ساڵی ١٣٤٨ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوبیرانی، ته‌شكیلاتێكی دامه‌زراند كه دواتر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر داندرا. ساڵی ١٣٥٣ له شاری سنه له لایه‌ن ساواكی شاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ زیندانی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی ساواك و شاره‌وانی له تاران ڕاگوێزرا. بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌وته ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه، به‌ڵام نهێنیه‌كانی ته‌شكیلاتی به سه‌ربه‌رزیه‌وه پاراست. دوای سێ ساڵ له زیندانی قه‌سر و تارانەوە بۆ زیندانی سنه له كوردستان ڕاگوێزرا و دوایین ساڵی به‌ندكرانی له‌وێ تێپه‌ڕاند. مانگرتن له خواردنی ٢٤ ڕۆژه‌ی به‌ندكراوان له زیندانی سنه، كه بوو به‌هۆی ئازادیی ئه‌و و كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی دیكه، به هیمه‌تی كاك فوئاد ڕێكخرا و به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یشت. به‌مجۆره حزووری كۆمه‌ڵایه‌تیی فوئاد، به ڕێبه‌ریكردنی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ندكراوانی سیاسی، ده‌ستیپێكرد. دوای کۆتایی هاتنی ماوەی چوار ساڵ زیندانی، هاوڕێ فوئاد لەناو پێشوازی گەرمی جەماوەردا ئازادکرا و گەڕایەوە بۆ زێدەکەی، واتە گوندی ئاڵمانە و بۆ ماوەی دە ڕۆژ شادی و پێشوازیی گەرم لە کاک فوئاد بەردەوام بوو. ئەو ئیتر ببوو بە یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی شۆڕشی ئێران.
ئه‌گه‌ر تا پێش ئه‌وه، فوئاد ڕێبه‌ر و ڕێكخه‌ری خه‌باتی نهێنی بوو، له‌مه‌وبه‌دوا، لێهاتوویی و تواناكانی له بواری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك پشكووتن. كۆمه‌ڵه، ئه‌و ڕێكخراوه كۆمۆنیستییه‌ی كه هاوڕێ فوئاد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوسه‌نگه‌رانی، ٩ ساڵ پێشتر دایانمه‌زراندبوو، له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوەریی خه‌ڵكی ئێران دژ به ڕژیمی شاه، خۆی ئاشكرا كرد. ناوی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی و كۆمه‌ڵه، له ڕێبه‌ریی خه‌باتی سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی ١٣٥٧، له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له شاری سنه و پێكهێنانی شۆڕای شار له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، له كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له ڕێكخستنی یه‌كێتی جووتیاران، له ڕێپێوانی به‌رینی جه‌ماوه‌ریی له سنه‌وه بۆ مه‌ریوان، له پێكهێنانی یه‌كه‌مین پۆله‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، پێكهێنانی جه‌معییه‌ته دێموكراتیكه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و له ڕێكخستنی موقاومه‌تی چه‌كدارانه‌ی جه‌ماوه‌ریی له به‌رامبه‌ر هێرشی ڕژیم بۆسه‌ر كوردستان، دره‌وشایه‌وه. فوئاد بۆ ئه‌و هه‌مووه كاره مێژووییه ته‌نیا ١١ مانگی ده‌رفه‌ت هه‌بوو. له‌گه‌ڵ له‌شكركێشیی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كوردستان له گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨، هاوڕێ فوئاد ده‌ستپێشخه‌ری كاری ڕێكخستنی موقاومه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو كه ڕۆژی ٩ی خه‌رمانانی هه‌مان ساڵ له نه‌به‌رد له‌گه‌ڵ هێزه داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.
په‌یگیری كردنی بێ ڕاڕایی ئه‌وه‌ی وا باوه‌ڕی پێی بوو، له خه‌سڵه‌ته به‌رچاوه‌كانی كاك فوئاد بوو. له‌و كاته‌وه كه فوئاد هاته گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسییه‌وه، له زیندان و له ده‌ره‌وه‌ی زیندان، بۆ ساتێكیش ئۆقره‌ی نه‌گرت. ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵه له ماوه‌یه‌كی كورتدا پاش ئاشكرا بوونی چالاكیه‌كانی له ڕێكخراوێكی نهێنیه‌وه بوو بۆ ڕێكخراوێكی جه‌ماوه‌ریی سه‌رتاسه‌ریی خاوەن هه‌ڵوێستی ڕادیكاڵ و پێشڕه‌و له كوردستان و پانتایی چالاكییه‌كانی، تاران و ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێرانیشی گرته‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، به‌هیمه‌تی ڕێبه‌ریی كاك فوئاد بوو. فوئاد ساته‌كانی به باشی ده‌ناسی و له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا بڕیاری درووست و بوێرانه‌ی ده‌دا. بوێریی كاك فوئاد سه‌رچاوه‌گرتوو له باوه‌ڕی قووڵی به هێزی له‌بن نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ر بوو. خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له چەقی هزر و پراکتیکی “فوئاد “دا بوون و گڕوتینی شۆڕشگێڕانه‌ی فوئاد، خۆی، هێمای خه‌باتی زه‌حمه‌تكێشان بوو لەپێناو ڕزگاریدا. یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت و ڕێبازی پڕ لە شانازی بەردەوام.