کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

photo 2025 01 20 09 36 31

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا

کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

لە بارودۆخێکدا که گرانی و بێکاری و نەداری و دەیان کێشە و گرفتی ئابووری، خزمەتگوزاری و نەبوونی هەر چەشنە ئازادییەکی سیاسی بەربینگیان بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران گرتووە، ڕێژیمی ئێران، لەبری وەڵامدانەوە بەویست و داخوازییەکانی جەماوەر، شمشێری لە دژی زیندانیانی سیاسی لە ڕوو بەستووە و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەیان تێکۆشەری سیاسی لە کوردستان و سەراسەری ئێران دەرکردوه‌. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا و بە تایبەت بەهۆی مەترسیی لەسێدارەدانیپەخشان عەزیزیووریشەمورادی، پێوستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە هەڵبگیردرێت لە پێناو ڕزگارکردنیان لە پەتیسێدارە. یەکێک لەم هەنگاوانەش بریتییە لەبەڕێوەچوونی مانگرتنێکی گشتی لە کوردستان

مانگرتنی گشتی و جەماوەریی لە کوردستان بەردەوام وەک ڕێکارێکی بەرەنگاریی مەدەنی لە کاتە هەستیارەکاندا بووەتە نەریتێکی جێکەوتوو لە کۆمەڵگەی پێشکەوتووی کوردستاندا. ئەمڕۆ که لەبەردەم یەکێک لەو کاتە مێژووییانەداین، پێویسته ئیرادەی جەماوەری لە بزووتنه‌وه‌یه‌کی شایستەدا خۆی نیشان بداتەوە بۆ ئەوەی پێش بە تراژدیایەکی دیکە بگرێت و گیانی کۆمەڵیک مرۆڤ کە هیچ کردارێکیان جگە لە خۆشەویستی خەڵک و خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا نەبووە، لە پەتی سێدارە ڕزگار بکات. بێگومان ئەو یەکگرتوییەی جەماوەر کە لە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتیانەدا خۆی دەنوێنی، دەتوانێت جارێکی دیکە هەروەک چۆن لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا، کوردستان خاوەنی پەیامی خەبات و خۆڕاگری بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵک لەسەرتاسەری ئێران بوو، دووپات ببێتەوە. ئەم حەرەکەتە لە هەمان‌کاتدا بەدەنگەوەهاتنێکە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە تێکۆشەرانەی هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک لە زیاتر لە ٣٠ زیندانی ئێران، بە مانگرتنی بوێرانەی خۆیان، دروشمینا بۆ لەسێدارەدانبەرز دەکەنەوە.

ئێمە  ئه‌و حیزب و لایەنە سیاسییانه‌ی که‌ ناومان له‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ هاوبه‌شه‌دا هاتووه‌، داوا لە هەموو جەماوەری تێکۆشەری کوردستان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕێبەندان، لە هەموو کوردستان لە مانگرتنێکی گشتی لە دژی حوکمی لەسێدارەدانی ڕۆڵەکانمان بەشدار بن و هەروەها سەرجەم ناوەندەکانی کار، بازاڕ و خوێندن دابخرێن. بەمجۆرە هێزی یەکگرتووی جەماوەر لە پێناو دابینبوونی ئامانجی سیاسی و ئینسانیی خێرادا، نیشان بدرێتەوە.

ئەم هەنگاوە پێشگیرانەیە دەرفەتێکە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان و لە هەمان‌کاتدا ڕێگریکردنە لە تازییەباربوونی زیاتری بنەماڵەکان. با جارێکی دیکە نیشانی بدەینەوە کە کوردستان لە بەرامبەر وەها حوکم گەلێکی نامرۆڤانەدا بێدەنگ نابێ و هەڵوێستی دەبێت.

بژی یەکگرتوویی و یەکدەنگیی جەماوەریی لە کوردستان.

پارتی ئازادیی کوردستان

پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان پژاک

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵە_ ڕێکخراویکوردستانی

حیزبی کۆمونیستی ئێران

٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣١٩ی ژانویەی ٢٠٢٥