ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە توانایی دابینکردنی کار، نان، دەرمان، هەوای سالم، ئاو و بەرقی کافی، داخوازی خانەنشینان و مامۆستایان، پەرداختی لە کاتی خۆیدای حقوقی کرێکارانی نییە، هەر جار ناجارێک بە بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی نیزامی لەم یان لەو سنور، و هیتر بەناو ئیقتیداری نیزامی خۆی پیشان ئەدات. ئامانج لەم نمایشانە نەک هێز نواندن لە بەرانبەر ئامریکا و ئیسرایل و ئەوانیتر بەڵکو لە بنەڕەتدا بۆ خودی خەڵکی ئێرانە. ڕژیم هێزی خۆی بە ڕووی خەڵکی ئێراندا ئەدات و ئیقتیداری خۆی لە بەرانبەر ئەواندا پیشان ئەدات.
لە پاڵ زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام و سەرکەوتی ناڕازیاندا، ئەم جۆرە نمایشانەش بەشێک لە شەڕی ڕەوانی لەگەڵ خەڵکی ئێرانە کە لە حاکمیەتی ئەم ڕژیمە بێزارن. سەرانی ڕژیم لە عەینی حاڵدا بۆ پەردە پۆش کردنی ئامانجی ڕاستەقینەی خۆی و بۆ پاساوی سەروەت و سامانێکی کەڵان کە لەم بوارەدا سەرف دەکرێت، ئیدیعا دەکات کە گۆیا لە سایەی ئیقتیداری نیزامیدا ئەمنیەتی خەڵک دابین دەکەن.
بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دوای ٤٤ ساڵ لە حاکمیەتی کارەساتباری ئیسلامی لە ئێران ئەوەی بوونی نییە ئەمنیەتە. ڕۆژ نییە لە ئاسمان و زەویدا کارەساتێکی نوێ بەرۆکی خەڵک نەگرێت. ڕێگاوبانەکان بوونەتە کوشتارگا و رۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن. توندوتیژی لە شارەکاندا لەوپەڕی خۆیدایە و ئاماری ئەو کەسانەی سەردانی ئۆرژانسی نەخۆشخانەکان دەکەن بەهۆی بریندار بوون بە چەقۆ و قەممەوە بۆتە کێشەیەکی تازە بۆ بەشی دەرمانی.
نیزامێک کە خۆی هۆکاری نائەمن کردنی گەلێک لە وڵاتانی ناوچەکەیە و لە پەرەسەندنی تیرۆریزمی ئیسلامی و زەوت کرانی ئەمنیەت لە شارۆمەندانی وڵاتانی دیکە، لە پلەی یەکەمی وڵاتانی دنیا دایە، لە عەینی حاڵدا خۆی بۆتە هۆکاری ڕاستەخۆی نائەمن بوونی ژیانی خەڵکی ئێرانش. مامناوەندی ڕێژەی مردن بە شێوەی گشتی، وێنای کارەساتباری ئەوەی کە لە ئێراندا روو ئەدات دەردەخات: مردن بەهۆی پیس بوونی هەوا، مردن بەهۆی ڕووداوی شۆفیری،مردن بەهۆی ڕووداوی سروشتی شیاوی پێگیری، مردنی منداڵان بەهۆی کێشە و گرفتی دەرمانی و خۆراک. تێکرار بوونەوەی ڕۆژانەی مردنی ئینسانەکان، بەشێوەیەک ئاسایی بۆتەوە کە ئەڵێی ڕووداوێکی ئاسایییە و خەڵک بە تێکرار بوونەوەیان عادەتیان کردوە. وەک نمونەیەک چاوێک لە ئاماری مردن و بریندار بوونی ئینسانەکان بە هۆکاری مەترسی جادە نائەمنەکان لە ئێران، بە هۆکاری کۆن بوونی ماشێنەکان و نا ئیستاندارد بوونی بەرهەمی نێوخۆیی بکەن. بە پێی ئامارەکان ساڵانە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس لە جادەکانی ئێران دەکوژڕین و هەڵبەت دەیان بەرابەری ئەو ڕەقەمەش بریندار و کەم ئەندام دەبن. لەم بارەیەوە ئێران بە بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان لە پەلەی سەرەوەی وڵاتانی دنیا دایە.
بە شێوەی گشتی لە هەموو بوارەکاندا ئەمنیەت لە ژیانی خەڵکی ئێران هەڵگیراوە: نەمانی ئەمنیەتی پیشەیی کرێکاران، نەمانی ئەمنیەتی گیانی هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، زەوت کرانی ئەمنیەت لە کومۆنیستەکان و ئینسانە سیکۆلارەکان، نەمانی ئەمنیەتی ژنانی ئازادی خواز کە تەسلیمی یاسای کۆنەپەرستانەی ڕژیم نابن، زەوت کرانی ئەمنیەتی پەیڕەوانی ئەو ئەدیان و مەزهەبانەی کە لەگەڵ ئیسلامی شیعە ئەویش لە جۆری دوازدە ئیمامیەکەی، ناکۆک بێت، نەمانی ئەمنیەتی ژینگەی خەڵک، کۆڵبەران و سوختبەران کە بۆ دەستبەر کردنی بژیوێکی بە واتای ڕاستەقینە وشە” مەمرە و مەژی” بۆ بنەماڵەکەیان بە شاخ و کێودا، بارێکی قورس بە کۆڵەوە، دەچن بە پیر مەرگەوە، ئەمانە بە گشتی میسداقی ڕۆشنی زەوت کرانی ئەمنیەتن لەسەر ژیانی خەڵک.
ئەم ڕژیمە بەرپرسی ڕاستەوخۆی لانیکەم ٦ ساڵ لە ٨ ساڵ دەرێژەی شەڕی ئێران و عێڕاق، بەو گشتە وێرانی و خەسارە گیانی و ماڵیەوەیە کە بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا هاتووە. ساڵانێکە کە وێڕای بوجەیەکی زۆر و زەوەند کە کۆماری ئیسلامی سەرفی شەڕی سوریەی دەکات، بە هەزاران بنەماڵەی ئێرانی و ئەفغانستانی یشی داغداری لە دەستدانی منداڵەکانیان لە گۆڕەپانەکانی ئەم شەڕە کۆنەپەرستانەیەدا کردوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەمنیەتی خەڵک تەنیا بە ڕزگار بوون لە دەست ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیمکان پەزیر و دەستەبەر دەبێت.