کۆماری ئیسلامی لە گێژاوی قەیرانەکاندا
هەڵسەنگاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
یەکەم– دانوستانی ئەتۆمی: ناچاربوونی هەردوولا بە ڕێککەوتن؟
پێنجەمین خولی دانوستانی ئەتۆمی نێوان کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی ترامپ بەڕێوەچوو و هەمووان چاوەڕوانی خولی شەشەمی دانیشتنەکانن. لە مەودای نێوان ئەم دوو دیدارەدا، ئەمریکا بە فەرمی پێشنیارەکانی خۆی بە شێوەی نووسراو ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کردووە. وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەڵێت کە سەرقاڵی ئامادەکردنی وەڵامی فەرمی ئێرانن. گرێکوێرەی دانوستانەکان بریتییە لە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای هەبوونی مافی پیتاندن لە ناوخۆی ئێراندا. دەوترێ کە ئیدارەی ترامپ لە پلانەکەی خۆیدا پێشنیاری دامەزراندنی کۆنسێرسیۆمێکی ئەتۆمی کردووە کە ئێران، سعودیە، ئیمارات، قەتەر و ئەمریکا لەخۆ دەگرێت و ناوەندی پیتاندنەکەی لە یەکێک لە دوورگەکانی ئێران لە کەنداوی فارس بێت. هەندێک لایەنیش ئیدیعای ئەوەیان کردووە کە کاری دروستکردنی سانتریفیوژەکان بە ئێران سپێردراوە، بەڵام پرۆسەی پیتاندن لە یەکێک لە شێخنشینەکانی کەنداوی فارس بەکردەوە دەردێت. عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی مەرگی خومەینیدا ڕۆژی ٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٤، وەڵامی داواکاریی ئەمریکای سەبارەت بە وازهێنان لە پیتاندنی دایەوە و ڕاشکاوانە وتی: ئێوە چکارەن و لە چ پێگەیەکی یاساییەوە دەستێوەردان لە هەبوون یان نەبوونی بابەتی پیتاندنی ئێمەدا دەکەن؟ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە بەبێ بەفەرمی ناسینی مافی ئێران بۆ پیتاندن لە چوارچێوەی ڕێساکانی ئێن، پی، تی دا، هیچ ڕێککەوتنێک نایەتەدی. دەوڵەتی ئەمریکا بۆ فشارخستنەسەر کۆماری ئیسلامی لە دانوستانەکاندا، بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە، لەسەر سێ ئامراز جەخت دەکاتەوە: ئامرازی یەکەم: بریتییە کەڵک وەرگرتن لە هەڕەشەی ئیسرائیل بە زەقکردنەوەی مەترسی بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئامرازی دووەم: پشتیوانی لە هەرسێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ کەڵکوەرگرتن لە میکانیزمی “ماشە” ڕێککەوتننامەی بەرجام، پێش لە تەواوبوونی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ و هەروەها ئامرازی سێیەم: پشتیوانی ئەمریکا لە بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە کۆبوونەوەی داهاتووی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی. ڕاپۆرتی تێر و تەسەل و هەمەلایەنەی ئاژانس دەتوانێت زەمینەی گوشاری زیاتری ڕۆژئاوا بۆ سەر تاران خۆش بکات. ئەمەریکا، بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان بەتەمان ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک پێشکەش بە کۆبوونەوەی ٩ی ژوئەنی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانس بکەن کە بەپێی ئەو بڕیارنامەیە ئێران بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی پەرەپێنەدانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار بکات، هەنگاوێکی کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ڕوودەدات. هاوکات، بە پێی ئیدیعای ئاژانس، تا بەرواری ١٧ی مەی، ئێران کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ٦٠٪ی گەیاندووەتە ٤٠٨.٦ کیلۆگرام، کە بە بەراورد بە مانگی فێوریە ١٣٣.٨ کیلۆگرام، واتە نزیکەی ٥٠ لەسەد زیادی کردووە. ئەم ئاستە تەنها بە مەوادی هەنگاوێکی تەکنیکی دوورە لە پیتاندنی ٩٠ لەسەد، واتە ئاستی گەیشتن بە توانایی بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی مەزەندە دەکات کە ٤٢ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی ٦٠ لەسەد، ئەگەر بە ڕێژەی ٩٠ لەسەد پیتێنرابێت، بەسە بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی، کۆی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بە ئاستێکی نزمتریش گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٢٤٧.٦ کیلۆگرام کە بڕی ٩٥٣.٢ کیلۆگرام زیادیکردووە. ئاژانس هەروەها هۆشداری داوە لەوەی کە ئێران “تاکە دەوڵەتی نائەتۆمییە کە ئەمجۆرە مەوادە بەرهەم دەهێنێت” و ئەوەش “نیگەرانییەکی جددیی پێکهێناوە“. ڕوونە کە ئەم ئاستە لە یۆرانیۆمی پیتێنراو ئامرازێکە لە دەستی کۆماری ئیسلامیدا بۆ گوشار خستنەسەر لایەنی بەرامبەر. کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر سێ وڵاتی ئورووپایی میکانیزمی “ماشە” چالاک بکەن، ئێرانیش لە ڕێککەوتننامەی ئێن، پی تی، دەکشێتەوە. ئەوکات ئێران بە فەرمی وەک دەوڵەتێکی خاوەن پۆتانسێلی ئەتۆمی بە حیساب دێت. لە سەر بەستێنی شەڕی میدیایی نێوان کۆبوونەوەکانی کۆماری ئیسلامی و ئیدارەی ترامپ، قسە و باس سەبارەت بە ئەگەری هەوڵی هەردوو وڵات بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنانیش لەئارادایە. هەر لەو پێوەندییەدا وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارسیش خوازیاری کارلێکی نێوان ئێران و ئەمریکا و دەستپێکی پەیوەندی بازرگانی بەرفراوانترن. ئەگەرچی کۆتایی هاتنی شەڕی ساردی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ زۆرێک لە زلهێزەکان، لەوانە ئورووپا و چین و ڕووسیا دڵخۆشکەر نییە. بەم حاڵەشەوە لە نێو هێز و باڵە نێوخۆییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئیفلاسی ئابووری ئێران و دواکەوتوویی ئەو وڵاتە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی زۆر و زەوەند، بازاڕێکی نەوەد ملیۆن کەسی و دانیشتووانێکی گەنج و خوێندەواری ئامادە بەکار، چاوەڕوانی ئاڵوگۆڕی ستراتیژی سیاسی وڵات لە سیاسەتێکی ئایدیۆلۆژیی نیزامییەوە دەکرێت بەرەو سیاسەتێکی گەشەسەندن و هەر بۆیە ئاستی فشارەکان بۆ سازان زۆر بەرز بۆتەوە. لەناو دام و دەزگای چەند پارچەی ترامپیشدا، فشارەکانی لۆبی ئیسرائیل و دەوڵەتی شاراوەی ئەمنی–سەربازیی بەرگریکاری قۆرخکاریی پیشەسازی– سەربازیش، هەڵوێستی فەرمی بەرپرسانی دەوڵەتیان تووشی دژوازی و ناسەقامگیری بەردەوام کردووە و ئەمەش ئەو پرسیارەی هێناوەتە گۆڕێ کە ئایا ناچاربوونی لایەنەکان بە گەیشتن بە ڕێککەوتن، دەتوانێت لەو زەمەنە کەمەی کە لەبەردەستدا ماوە، ئاستەنگەکانی نێوان هەردوولا تێپەڕێنێت؟.
دووەم– شۆڕشی ناوخۆیی بەرامبەر بە بازنەی بەرتەسکی دەسەڵات
هاوکاتلەگەڵقوڵبوونەوەیقەیرانینێوانباڵولایەنەناوخۆییەکانیحکوومەت،ئاشکراکردنولەقاودانیبەربڵاولەلایەنبەشێکلەبەڕێوەبەرانیباڵایپێشوولەچاوپێکەوتنەجۆراوجۆرەکاندا،نیشاندەداتکەناکارامەییپێکهاتەیدەسەڵاتلەکۆماریئیسلامیداگەیشتووەتەلوتکە. هەموو ئەم ئاشکراکردن و دانپێدانانە، ئەو ڕاستییە ئاشکراتر دەکات کە پێکهاتەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای ڕێسای ویلایەتی فەقیه، دیکتاتۆریەتێکی جێکەوتوو و بەتەواو مانایە کە پێکهاتەکانی “هەڵبژاردن” تەنیا قەڵغانی ئەم دەسەڵاتە نیمچە ئیلاهییەن. بەپێی ئاشکراکردنە نوێیەکان، ئێستا هەندێک لە بەڕێوەبەرانی حکوومەتی دان بەوەدا دەنێن کە ڕۆڵ و توانایی دەسەڵاتی جێبەجێکار وەک دامەزراوەیەکی “هەڵبژێردراو“، جگە لە فراوانکردنی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی بازنەی بەرتەسکی دەسەڵات و خودی وەلی فەقیە، ئەرکی دابەشکردنی دەرئەنجامەکانی ئیفلاسی ئابووری بەسەر خەڵکیشدا لەئەستۆیە. ئەو سیاسەتە نیولیبراڵییە ئاشکرایانەی کە لە لایەن دەوڵەتە جۆراجۆرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە چووە، نەک هەر تەواوی ئەو بیست و یەک ماددە دەستوورییەی کە باس لە “مافی خەڵک” دەکەن بێکاریگەر کردووە، بەڵکوو بەهۆی بە کاڵاکردنی لەڕادەبەدەری هەموو بوارەکانی ژیان، لەوانە پەروەردە، بێهداشت و دەرمان، خانووبەرە، ئاوەکانی ژێر زەوی، کانەکان، دارستان، بەشی گواستنەوە و بیمەکان و هەروەها بە بەرەوپێشبردنی سیاسەتی هەڵاوسانی ڕێکخراو و بەردەوام، هەموو دار و نەداری خەڵکیان تاڵان کردووە. ئەم سیاسەتە تاڵانچیانە لە حاڵێکدا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە پەیڕەو دەکرێن کە دامەزراوە ئابوورییە زەبەلاحەکانی سەر بە دەزگای ویلایەت، لەوانە “قەرارگای جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام“، “بنیادی موستەزعەفان“، و “قەرارگای خاتەم“، کۆمپانیاکانی سەر بە سپای پاسداران و ئاستانەی قودسی ڕەزەوی و مەزارگە ئاینییەکانی دیکە، کە زیاتر لە شەست لەسەدی ئابووری وڵاتیان کۆنترۆڵ کردووە، هیچ باجێک نادەن. بەڵام هەرکام لەوانە لە بودجەی ساڵانەی وڵاتدا پشکێکی دیاریکراویان هەیە. بە واتایەکی تر خەڵک بە باجی ڕاستەوخۆی خۆیان و بە باجی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەڵاوسانی بەردەوام و بە ئەنقەستەوە، بودجەی ئەو دامەزراوانەش دابین دەکەن. ئەو لەقاودان و ئاشکراکردنانەی ئێستای بەشێک لە بەڕێوەبەرانی ناڕازی، دەبێ بە شۆڕشی بەشێک لە نوخبەی دەسەڵاتدار لە دژی قۆرخکاریی دەسەڵات و سەروەت و سامان لە دەستی دامودەزگاکانی ژێر چاودێری ڕێبەر دابنرێت. واپێدەچێت کە ڕێبەری ڕێژیم و بەرپرسانی سەرەکی دەسەڵات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم باڵانسە مایەپووچە و لەگەڵ گەشەکردن و پەرەسەندنی شۆڕشی هێزە ناوخۆییەکان، هەوڵیانداوە بە دانانی مەسعوود پزیشکیان و ڕەچاوکردنی سیاسەتی “کۆدەنگی حکوومەتی” و گۆڕینی ئاراستەی سیاسەتی دەرەوە، هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ گۆڕینی ستراتیژییە ماکرۆکانی حکوومەت، لەو قەیرانە بەردەوام ڕوو لە پەرەسەندنەی داڕمان ڕزگاریان بێت. ئەوەی کە ئایا خێرایی گۆڕانکارییەکانی ناو کۆمەڵگایەکی کە لەگەڵ هەژاریدا دەست و پەنجە نەرم دەکات، ڕێگە بە حکوومەت دەدات ئەم قەیرانە کۆنتڕۆڵ بکات یان نا، بە تەواوی پەیوەستە بە ئاستی ڕێکخراوبوونی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
سێیەم– قوڵبوونەوەی کەلێنی نێوان بەرپرسانی باڵا لەسەر بەستێنی قەیرانی دەسەڵاتدارێتی
بازنەی بەرتەسکی دەسەڵاتی دەوروبەری خودی وەلی فەقیە، تەنیا لە لایەن میانەڕەو و ڕیفۆرمخوازان و ناڕازیانی دژ بە دەسەڵاتی دامودەزگاکانی ڕێبەرییەوە لەژێر گوشاردا نییە، بەڵکوو لە لایەن هێزە زەربەتییەکانی نیزامەوە، واتە باڵی هەرە وەحشیتر و فاشیستتری حکوومەتیشەوە کەوتووتە ژێر گوشارەوە. ئەم دەستە و تاقمانە بە چڕکردنەوەی هێرشەکانیان لە دژی نزیکترین کەسانی سەر بە بازنەی بەرتەسکی دەسەڵات، هەوڵدەدەن پێگەی لەدەستچووی خۆیان بەدەستبهێنێتەوە. سەرلەشکر محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە تەختی جەمشید، لە پەیامێکی نەورۆزیدا بەبێ جلوبەرگی سەربازی، هۆشداری دایە فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکان سەبارەت بە ناکارامەیی “سەرکوت و توندوتیژی” لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەوەی نوێدا. بە ڕوونکردنەوەی ڕاشکاوانەی وەڵامی خامنەیی بە نامەکەی ترامپ و هەروەها جەختکردنەوە لەسەر “پێویستی عەقڵانییەت و تێگەیشتن لە کۆمەڵگای ئاڵۆزی ئەمڕۆ” لە زانکۆی ئازاد، توڕەیی باڵی پایەداری هەڵخڕاندووە. ئەوان ئەم توڕەییەی خۆیان بە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوبراو لە ماڵپەڕی ڕەجانیوز و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نیشانداوە. ئاشکرایە کە هێرشکردنە سەر بەرپرسێکی سەربازیی لەو شێوەیە، لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا، بەبێ پشتیوانییەکی بەهێزی ئەمنییەتی مومکین نییە. دەوترێت کە ناوبراو لە زومرەی ئەو فەرماندانەیە کە سیاسەتەکانی شەخسی خامنەیی بەبێ ئەملاو و ئەولا جێبەجێ دەکات. هەروەها پێشوازی گەرم و دیداری ناوبراو لەگەڵ خالید بن سەلمان کوڕی پاشا و وەزیری بەرگری سعودیەش، بە دڵی باڵی توندڕەوتری ناو ڕژیم نەبووە. هەمان ئەو باڵەی کە غوڵامڕەزا قاسمیان، یەکێک لە ئاخوندەکانی سەر بە خۆیان، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە مەککەوە، مەککە و مەدینەی بە سەیرانگایەکی مۆدێرن و نوێ ناوبرد کە جێگەی شارە گەشتیارییەکانی تورکیایان گرتۆتەوە. ناوبراو دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن پۆلیسی سعودیەوە دەستگیر و دواتر دەرکرا. پێدەچێت ئاراستەکارانی نوێی دەسەڵات لە سیاسەتی دەرەوە و قبوڵکردنی بەپارێز و لەسەرەخۆی پێشڕەوییەکانی خەڵک لە بوارە مەدەنییەکاندا، باڵی وەحشی و فاشیستتری ناو دەسەڵاتی نیگەران کردبێت. ئەم لایەنە کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەسەردەمی ئەحمەدی نەژاد و سێ ساڵ لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسیدا بەڕێوەبەرایەتی وڵاتی بەدەستەوە بوو، سەردەمێک دڵخوازی ڕێبەری ڕێژیم بوو وە بە هێزی زەربەتی ناوبراو هەژمار دەکرا. ئەم باڵە فاشیستترەی ڕێژیم کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر بەشی ڕاگەیاندنی ئێران هەیە. هەروەها بە زاڵبوون بەسەر بنیادی موستەزعەفان، ستادی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام و بەڕێوەبردنی ئابووریی ئاستانی قودس، بووتە خاوەن ئامرازێکی ئابووری و سامانێکی زۆر و زەوەند. بەم دەسەڵاتە ئابووری و ئەمنی و میدیاییە، یان بە واتایەکی دیکە بە “پارە و چەک و میدیا“، ڕەخنەکانیان لە سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان، مانایەکی تایبەت وەردەگرێت. دژایەتی ئەم بەشە لەگەڵ “کۆدەنگیی حکوومەت” ئاماژەیە بۆ ڕوانگەیەکی کە دەیهەوێت دژایەتیی خۆی بەرامبەر بە گۆڕینی ئاراستەی ڕێبەری ڕژیم نیشان بدات. دەرکەوتنی ئەم ناکۆکییانە، نیشانەیەکی ئاشکرایە لە پەرەسەندنی گرژی و دووبەرەکی و ناکۆکی نێوان بەشێک لە هێزە سەربازی و ئەمنییەتی و ئینتیزامییەکانی ڕێژیم. دیارە کە بەبێ پاڵپشتی بەهێزی بەشێک لە هێزەکانی سپا و بەرپرسە ئەمنی و ئینتیزامییەکان، هێرشێکی توندی لەو شێوەیە بۆ سەر سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ئیمکانی نەدەبوو. بەڵام لە ڕوانگەی بزووتنەوەی جەماوەرییەوە، پەرەسەندنی ناکۆکی و کەلێنێکی لەم شێوەیە لە نێوان هێزە سەربازی و ئەمنییەکاندا، هەم نیشانەی گوشاری قورسی بزووتنەوەی جەماوەرییە بۆسەر پایەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی و هەم دەتوانێ زەمینە بۆ بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر خۆشتر بکات. بە واتایەکی تر ئەگەر کەلێن و ناکۆکییەکانی ناو ئەو بەشە، واقیعی بێت و پەرە بستێنێت، هێزی دەزگای سەرکوتگەری ڕێژیم تا ڕادەیەک کەم دەبێتەوە. ئاوا دۆخێک، لە هەلومەرجی شەڕی بەشێنەیی و هەنگاو بە هەنگاوی نێوان خەڵک و دەسەڵات و پشتبەستنێکی بنەڕەتی بە بزووتنەوەی داواکاری تەوەر و نافەرمانی مەدەنی، دەتوانێت ئەگەر و ئیمکاناتی گەشەکردن و پەرەسەندنی بزووتنەوە جەماوەرییەکان گەلێک زیاتر بکات. نموونەی درەوشاوەی مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێران و خاوەن بارهەڵگرەکان و پشتیوانی و هاوسۆزی بەرچاو لەم مانگرتنە کاریگەرە، دەکرێت هەر لەم چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت.
چوارەم– جیهان لەدژی جینۆسایدی دەوڵەتی ئیسرائیل و ئیفلاسی داکۆکیکارانی درۆینەی مافی مرۆڤ
درێژەیبیستمانگتاوانیڕێکخراویئەرتەشیئیسرائیل،جینۆسایدیهەوسارپچڕاوانەوهەوڵدانبۆلەناوبردنیخەڵکیفەلەستینلەڕێگەیکوشتاروبرسیکردنینەتەوەیەکەوە،ئێستائیترزیاترلەجارانلەگەڵکاردانەوەیتووڕەییوبێزارییخەڵکیجیهانوتەنانەتدەوڵەتەڕۆژئاواییەکانیشبەرەوڕووبووەتەوە. چاوخشاندنێک بە ئاماری هەژێنەری تاوانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلدا، ویژدانی مرۆڤایەتی لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیاری گەورە بەرەوڕوو کردووەتەوە: کوژرانی ٥١ هەزار کەس کە ٦٩%یان ژن و منداڵ بوون، کوژرانی ١٦ هەزار و ٩٢٧ منداڵ، کوژرانی ١١ هەزار و ٤٨٧ ژن، تێداچوونی سەرجەم ئەندامانی ٩٠٢ خێزان، گیانلەدەستدانی ١٧٥ ڕۆژنامەنووس، ٢٥ هەزار و ٩٧٣ منداڵی کە دایک یان باوکیان لەدەستداوە، کۆچکردنی زۆرەملێ و ئاوارەبوونی ٢ ملیۆن کەس، وێرانبوونی ١٢٥ زانکۆ و قوتابخانە، وێرانبوونی ١٥٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها بەرکەوتنی زیانی جیددی بە ٨٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون. لەسەر بنەمای ئەم تاوانە ئاشکرا دژە مرۆڤایەتییانە، پەرەسەندنی بەردەوامی فشاری بیروڕای گشتی، هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی تاوانی دڕندانە و نامرۆڤانەی ئەرتەشی ئیسرائیل، دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوای بەڕادەیەکی زۆر خستۆتە ژێر گوشارەوە. ئێستا جگە لە بلژیک و ئیرلەند و ئیسپانیا، دەوڵەتەکانی فەڕانسە و ئاڵمان و سوئێدیش دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز بۆتەوە. تەنانەت ئیمانوێل ماکرۆن باسی لە پێویستی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستیندا کردووە. ئەم هەڵوێستەی سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەگەڵ دژکردەوەی توندی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەرەوڕوو بووە کە وتی: “ئێوە لەسەر کاغەز دەوڵەتی فەلەستین بە فەرمی بناسن، ئێمە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر زەوی فراوان دەکەین“. هاوتەریب لەگەڵ ئەم هەڕەشەیە، بە پێچەوانەی هەموو بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مۆڵەتی دروستکردنی دەیان شارۆچکەی یەهوودینشین لە کەناری ڕۆژئاوا دەرچووە و ٧٠ لەسەدی خاکی غەززە لە فەلەستینییەکان چۆڵکراوە و لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.
بێباکیی ئیسرائیل لە پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، دەستدرێژیی ئاشکرا بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، کوشتاری دڕندانە و برسیکردنی خەڵکی فەلەستین، دەستڕێژی گوللە بۆسەر خەڵک لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی خۆراک، سیمای دزێو و دڕندەیی و دەستدرێژیکارانەی دەوڵەتی فاشیستیی ئیسرائیلی زیاتر لە هەمیشە ئاشکرا کردووە. ئێستا وەزیری دەرەوەی میسر داوا لە سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکات فشار بخاتە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ ئەوەی پەیوەست بێت بە پەیماننامەی ئێن، پی، تی. هاوکات وڵاتانی عەرەبیش هەست دەکەن بۆ دروستکردنی هاوسەنگییەک لە بەرامبەر هێزی دەوڵەتی دەستدرێژیکاری ئیسرائیلدا، پێویستییان بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە. هەر ئەمەش ڕوانگەی عەرەبەکان و بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبیی حەوزەی کەنداوی فارسی بەرامبەر بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی گۆڕیوە. لەلایەکی ترەوە، بەرنامەڕێژیی دەوڵەتی ئیسرائیل بە سەرکردایەتیی بنیامین ناتانیاهۆ و هاوپەیمانییە فاشیستییەکەی بۆ داگیرکردنی خاکی فەلەستین، بەکردەوە پرسی چارەسەری دوو دەوڵەتیی لەگۆڕناوە. وادیارە تەنانەت ئەگەر ئیرادەیەکی نێودەوڵەتیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاستی جیهاندا پێکبێت، چیتر خاکێک بۆ دروستکردنی وڵاتی فەلەستینی بوونی نابێت. ئێستا بەرەو ئاراستەیەک دەڕۆین کە تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانی فەلەستین، بریتییە لە دروستکردنی وڵاتێکی یەکگرتوو کە تێیدا مافی هاووڵاتیبوونی یەکسان بۆ فەلەستینی و یەهوودییەکان لەبەرچاو بگیرێت. وڵاتێکی کە تێیدا مافی هەر هاووڵاتییەک، چ موسڵمان بێت یان یەهوودیی، مەسیحی یان درووزی، بۆ بەهرەمەندبوون لە ئازادییە بنەڕەتییەکان، لەوانە ئازادیی ئایین، بەفەرمی بناسرێت. دەوڵەتێکی لەو شێوەیە بێگومان ناتوانێت ئەو دەوڵەتە ڕاستڕەوە ئایینی–یەهوودییەی ئێستا بێت. هەنگاونان بەرەو ئەم ئاراستەیە، پێویستی بە خەباتێکی جددی لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی ئاشتیخوازی هەردوولا و گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. ئاخێزی شۆڕشگێڕانە و کۆمەڵگە تەوەر و مەدەنیی خەڵکی ئێران، ئەگەر سەربکەوێت و هاوکات بتوانێت هاوپشتی و لێکنزیکبوونەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەدا پەرە پێبدات، دەتوانێت ئەم ناوچەیەی جیهانیش بەرەو ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە ڕێنمایی بکات.
بڕوخێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی
بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران
بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم
کۆمیتەیناوەندییحزبیکۆمۆنیستیئێرانو
هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)
شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٧ی ژوئەنی٢٠٢٥