کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کۆماری ئیسلامی دوژمنی ژیانی ئەمرۆ و نه‌وه‌ی داهاتو

  لە ماوەی کەمتر لە سێ حەفتە لە دەست پێکی هاوینی ئەمساڵ، سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژئاوای ئێران لە ئاگردا سوتاون. ئەم ئاگر کەوتنەوانە هەروا درێژەیان هەیە و ڕژیم نە تەنیا بەرنامەیەکی بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندنی نییە، بەڵکو خۆی بۆتە هۆکارێک بۆ نابود بوونی فەزای سەوزی زنجیرە کێوەکانی زاگروس. رۆژی شەممە ١٩ مانگی گەلاوێژ هەواڵنێری دەوڵەتی ئیرنا هەواڵیدا کە ٥٧٤ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئوستانی کهکیلویە و بویر ئەحمەد، له‌ هاوینی ئەمساڵ لە ئاگردا سوتاوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان ساڵی پاریش لەم ماوەیەدا نزیکەی هەزار و ٢٠٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەم ئوستانە لە ئاگردا سوتا. لە ماوەی ئەم چەند حەفتەی دواییدا کە هێزەکانی سپای پاسداران لە سنورەکانی کوردستانی ئێران و عێڕاق دامەزراون، دەیان حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لە ئاکامی تەقە و مانۆڕی سپادا رویانداوە. هێزەکانی ڕژیم نەتەنیا خۆیان هەوڵێکیان بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندنی ئاگرەکە نەداوە، بەڵكو بەریان بە یارمەتی خەڵکیش بۆ کوژاندنەوەی گرتوە. ئاگر خستنەوەی بە ئانقەستی هێزەکانی سپا تەنیا بە کوردستانی ئێران سنوردار نەبۆتەوە بەڵکو ناوچەکانی کوردستانی عێڕاقیشی گرتۆتەوە. لە ماوەی دوو حەوتوی ڕابردودا چەندین حاڵەت لەم ئاگر کەوتنەوانە لە ناوچەی حاجی ئۆمەران لە کوردستانی عێڕاق لە ئاکامی تۆپ بارانەکانی سپای پاسداراندا رویانداوە، کە وێڕای لەنێو چوونی دارستان و لەوەڕگەکان، باخ و مەزرای خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەکەش سوتاوە. لە ناوچەی ئالانی سەردەشت هێزەکانی سپا بۆ تۆڵە کردنەوە لە خەڵکی دێی گوێزڵی، کە لە بەرانبەر کوشتنی کۆڵبەراندا خۆڕاگریان کردبوو، مەزراو باخەکانی خەڵکیان لە دەوروبەری دێ ئاگردا.757

  لەپاڵ هەواڵی پێوەندیدار بە ئاگەر کەوتنەوەکان دەبیسترێ کە دەزگا دەوڵەتیە، غەیرە نیزامیەکانیش یان بابەتەکە پشت گوێ ئەدەن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە خەڵکی ناوچەکە دەسپێرن، یان زۆر درەنگ دەگەنە شوێنی رووداوەکە و کاتێکیش دەگەنێ کار لە کار ترازاوە و خەڵک بە وەسایلی سەرەتایی هێندێک لە زیانەکانیان کەم کردۆتەو.

  دارستانەکانی زاگروس لە دە ئوستاندا لە شاری پێرانشار لە ئازەربایجانی رۆژئاوا تا فیروز ئاباد لە ئوستانی فارس، دا پڕژوبڵاون. ئەم کارەساتە ژینگەییە لە حاڵێکدا روو ئەدات کە سازمانی پاراستنی ژینگەی ئێران بۆ ڕزگار کردنی ئەم دارستانانە یارمەتی فەننی و ماڵی هێندێک لە سازمانە نێو نەتەوەییەکانیشی بەدەست دەگات. یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی روودانی ئەم کارەساتە ژینگەییە ئاگر کەوتنەوەی بە ئانقەستە کە زیاتر لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە هۆکاری ئەمنیەتی و یان لە جەریانی مانۆرە نیزامیەکانی ئەم هێزەدا لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران ئەنجام ئەدرێن. لە هەمان حاڵدا سازمانە دەوڵەتیەکانیش بوجە و ئیمکاناتی پێویست بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان تەرخان ناکەن و ئەم ئاگر کەوتنه‌وانەش بەردەوام بونەتە کابوسێک بۆ خەڵکی ناوچەکە بەتایبەت لە دێهاتەکان. لەم ساڵانەی دواییدا کە تۆزی سەرچاوە گرتوو لە هاتنی گەردیلەکان بۆ فەزای ئێران زیادی کردوە، لەنێو چوونی ئەم دارستانانە دەوری بنەڕەتیان لە پیس تر بوونی فەزای شارەکانی رۆژئاوای ئێراندا بووە. بەپێی وتەی ” سازمانی بێهداشتی جیهانی”، سێ شار لە پێنج شاری یەکەم لە لیستی پیسترین شارەکانی دنیا ئەهواز، کرماشان، و سنە لە ئێران دان. ڕێژەی پیسی هەوا لەم شارانەدا بە چوار تا حەوت بەرابەری ئاستی جێی ڕەزامەندی سازمانی بێهداشتی جیهانی بەراورد کراوە. زیاد بوونی پیسی هەوا لەم ناوچانەدا بۆتە هۆی زیاد بوونی بەرچاوی نەخۆشیەکانی سیستمی هەناسەدان.

  بەپێی ڕاگەیاندنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتۆه‌كان،، ئێران لە بواری ئاگر کەوتنەوە لە داستانەکاندا خاوەنی پلەی چوارەمە لە دنیادا و ئەگەر ڕەوتی وێران بوونی دارستانەکانی حەزەی زاگروس چ لە ئاکامی ئاگر کەوتنەوەکان و چ لە ئاکامی بڕینی داری دارستانەکان بە ئامانجی قازانج پەرستانە، بەم شێوەیەی ئێستا درێژەی هەبێت، تا ١٠ ساڵی داهاتوو شوێنەوارێک لە دارستانی رۆژئاوای ئێران نامێنێ.

  لەگەڵ ئەوەدا کە بەرگرتن لە ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکاندا و کوژاندنەوەیان، بە جیدی چاو لێناکرێت. لە هەمانحاڵدا بازاڕی سەودا گەری کردنی دارستان بە زەوی بۆ فرۆشتن پەرەی گرتوە. بڕینی دارەکان بۆ ساخت و ساز، ویلا سازی و شارەک سازی و جادە سازی نیزامی و پادگان سازی رووی لە هەڵکشانە.

  لە ماوەی ٣٧ ساڵی حکومەتی ڕژیمی ئیسلامیدا لە ئێران بە جێگای پەرەدان بە فەزای سەوزی دارستانی، یەک لەسەر سێی دارستانەکانی ئێران لەبەین چوون و ئەوە لە حاڵێکدایە کە لەم ماوەیەدا جەمعیەتی ئێڕان زیاتر لە دوو بەرابەر زیادی کردوە و رێژه‌ی پیس بوونی هەواش تا چەند بەرابەر بەرز بۆتەوە.

  ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بێ تەفاوەتیەوە لەگەڵ ئەم کارەساتە ژینگەییەدا هه‌لسوكه‌وت ئەکات. بودجە و ئیمکاناتی پێویست بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان تەرخان ناکات. مانۆڕە وێرانگەرەکانی سپای پاسدارانی کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئاگر کەوتنەوەکانن، پەرە پێداوە، بۆ هەڵسوڕاوانی سازمانە مەدەنیەکانی دیفاع لە ژینگە پەروەندە سازی دەکات و ئەوان دەخاتە زیندان. ئەم ڕژیمە نە تەنیا فەزای سیاسی ئێرانی توشی خەفەقان کردوە بەڵکو هەناسەدانیشی تێدا بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە لە فەزای سروشتی شارە گەورەکانیدا دژوار کردوە. ئەو بەڵایانەی کە سیاسەتەکانی ئەم ڕژیمە بەسەر ژینگەیدا هێناوە، هیچی کەمتر نییە لەو بەڵایانەی کە بەسەر هەموو خەڵکی ئێرانی لە گشت بوارەکانی تری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا هێناویەتی. کۆماری ئیسلامی نە تەنیا دوژمنی ژیانی ئەمرۆی زۆربەی خەڵکی ئێرانە، بەڵکو دەستی لە تێکدانی بارودۆخی ژیانی نەوەکانی داهاتوشدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-