دوای ڕاگەیەنرانی رێكهوتنی هەستەیی، ئەو لاوانەی کە بۆ دەربڕینی سهرهتاییترین داواکاریەکانیان هاتبونە سەر شەقامەکان، بە یەکەوە دروشمێکیان بەرز کردەوە. دروشمەکەش ئەمە بوو: “تەوافقی دواتری ئێمە، مافی شارۆمەندی ئێمە.” ئێستا پرسیارێک کە لەبەردەم هەڵسوڕاوانی کرێکاری، تێکۆشەرانی باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتی، هێزە سوسیالیستەکان و سەرجەم ئازادیخوازان دایە، ئەوەیە: “ئایا ئەم دروشمە دەتوانێ بە لوتفی حکومەتی کۆماری ئیسلامی و کابینەی یازدەهەم دەستەبەر ببێت؟کۆماری ئیسلامی لە کڵافەیەکی ئاڵۆزکاو لە قەیرانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی وفەرهەنگیدا، وەک ڕژیمێکی ناڕەوای حاکم بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا، کەوتووهتە داوەوە.لەمێژبوو کە بەشێک لە کاربەدەستانی حکومەتی، سەرمایەدارانی کەرتی تایبەت و مودیرانی دەوڵەتی بەم قەناعەتە گەیشتبوون کە ڕێگای زاڵ بوون بەسەر ئەو قەیرانانەدا، بە چۆکدا هاتنە لە بەرانبەر حکومەتی ئامریکا و دەوڵەتانی رۆژئاوایی و لەو ڕێگایەوە تێکەڵ بوون لە بازاڕی جیهانیدا. ئەم بەشە و بە تایبەت دوای بوونە سەرۆک کۆماری ڕەفسەنجانی هێندێک هەوڵیاندا تا شایەد ئەم کارە بە ئەنجام بگەیەنن. بەڵام ناکۆکیە نێوخۆییەکانی ڕژیم و مەترسی ئاخێزی کرێکاری و خەڵکی ئازادیخواز هەموو هەوڵەکانیانی توشی ناکامی کرد. بەڵام ئەم بەشانە بە سەرکردایەتی ڕەفسەنجانی هیچ کات دەستیان لە هەوڵەکانیان هەڵنەگرت. ئەوان سەرئەنجام و بەر لە یازدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری زۆربەی خاوەنانی دەسەڵاتیان هێنایە سەر ئەم قەناعەتە کە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵک و وەرشکستە بوونی ئابووری زەنگی مەترسی مەرگی کۆماری ئیسلامی لێداوە. ئەوان بەشوێنیدا زنجیرەیەک لە وتووێژیان دەست پێکرد کە ئاکامەکەی جامی ژەهری تەوافوقی ڕەسمی لەسەر پرۆژەی هەستەیی و تەوافوقی کرداری لەسەر کۆنترۆڵ کرانی ئەو دەستێوەردانە ناوچەییانە بوو کە پێشکەشی هێمای حکومەت واتە خامنەیی کرا.کاربەدەستانی حکومەتی و بەتایبەت كاربهدهستانی دەوڵەتی مەوعیزەیان کردبوو کە دوای گەیشتن بە تەوافوق، ئازاد کردنی پارە بلوکە کراوەکانی ئێران و لاچونی تهحریمهكان گەلێک سەرمایەی کەڵان و تێکنولۆژی نوێ دڕژێتە ئێرانەوە و لەسەر بەستێنەکەی بارودۆخی بەڕێچوون، سیاسی و مافەکانی مرۆڤیش باشتر دەبێت. لە ئێستادا خۆش بینی خودی موبەلیغانی ئەم خۆش باوەڕیانە لە دواکەوتن لە لاچونی تەحریمەکان و دودڵی سەرمایە گوزاران لە هاتن بەرەو ئێران و نا مەڕبوت بوونی بابەتی مافی مرۆڤ بەم قەزیەوە کاڵ بۆتەوە.تا ئەو جێگایەی کە بە مەسەلەی مافی مرۆڤ هەڵدەگەڕێتەوە کاربەدەستانی دەوڵەتانی١+٥ نە لەسەفەر بۆ ئێران و نە لە دەرەوە تەنانەت ناوێکیشیان لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ نەهێناوە. بێجگە لەوە چاوگێرانێک بەسەر بارودۆخی ئێستای ڕژیمدا و ڕەوتەکانی داهاتوو نیشانی ئەدات کە حکومەتی ئیسلامی زیاتر لە ڕابردوو پەنای بردوە و دەباتە بەر ئامرازەکانی سەرکوت. ئاوردانەوە لە هێندێک لە ئامارەکان دەرخەری ئەم ڕاستیەیە.رۆژی یەکەمی مانگی ئاگۆست بەرابەر لەگەڵ ١٠ی گەلاوێژ، سازمانێکی جیهانی مافەکانی مرۆڤ جێگیر لە ئیتالیا ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤی ساڵی ٢٠١٤ و چەند مانگەی سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ ی بڵاو کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم سازمانە لە ساڵی ڕابردودا ڕژیمی ئیسلامی لانیکەم ٨٠٠ کەسی ئێعدام کردووە. ئاماری ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤیش وای نیشان ئەدات کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا سزای مەرگ لە کۆماری ئیسلامیدا ٦٥٧ کەس بووە. لێبوردنی نێونەتەوەییش لە ٢٣ی ژوئیە بەرابەر لەگەڵ یەکی گەلاوێژ، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا نووسی: کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای مانگی ژانویەی ٢٠١٥وە تا ئێستا ٦٩٤ کەسی ئێعدام کردووە. ئەم سازمانەی لایەنگری مافی مرۆڤ چوونهسهرهوهی ئێعدام لە ئێرانی بە “جێگای سەرسوڕمان” وەسف کردووه.لە درێژەی ئەم سەرکوتگەریانەدا ڕژیم هەوڵیداوە تا لە حەفتەی بەناو “عیفاف، حیجاب و تەحکیمی بنەماڵە”، کە لە ٢٠ تا ٢٦ ی مانگی پوشپەڕدا بەڕیوەچوو لە ڕێگای توند کردنەوەی گوشار بۆسەر ژنان و لاوان دیسانیش بەندەکانی ئیستبدادی قایم تر بکات. زیاد بوونی ئێعدامەکان، زیاتر زیندانی کردنی خەڵک و هەموو جۆریکی تری سەرکوتگەری لەسەر ناوەرۆکی ناکامیەکانی کابینەی یازدە و حکومەتی ئیسلامی سەرمایە لە مەیدانی ئابووریدا روویداوە.لە ئێستادا زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر هاتنەسەر کاری کابینەی یازدەدا تێپەڕ بووه. ئەم کابینەیە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا تەنیا ئیمکانی ئەوەی بووە کە رایبگەیەنیت تەوەڕۆمی دابەزاندووە و یارمەتی داوە تا ئابووری لە گەشەی مەنفیەوە بگاتە ئاستی گەشەی موسبەت. ئەم ئیدیعایانە لەگەڵ زیاد بوونی رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتری نرخەکان، زیاد بوونی بێکاری و بێتوانایی دەوڵەت لە دانەوەی وامەکانی بە سازمانی تهئمینی ئیجتماعی، بێ بنەما بوونی خۆیان پیشانداوە. دابەزینی تەوەڕۆم دەبێ خۆی لە کەم بوونەوەی نرخەکاندا نیشان بدات کە پێچەوانەکەی روویداوە. گەشە کردنیش دەبێ لە رەخساندنی هەلی کاردا خۆی پیشان بدات کە کۆمەڵگا لەگەڵ پێچەوانەکەی بەروروو بۆتەوە. هەواڵنێری دەوڵەتی مێهر لە رۆژی ١٣ی مانگی پوشپەڕی ٩٣دا نووسی: دەوڵەت دەڵێ هەوڵی زۆری بۆ کۆنترۆڵ کردنی بێکاری داوە بەڵام ئامارەکان نیشانی ئەدەن لە مەودای نێوان بەهاری ٩٣ وە تا بەهاری ٩٤ نەتەنیا لە ژمارەی بێکاران کەم نەبۆتەوە، بەڵکو ١١٧ هەزار کەسی تریش بە ژمارەیانەوە زیاد بووە.بێجگە لە بێکاری، شاخسەکانی تریش دەریدەخەن کە بارودۆخی ئابووری نیوە وەرشکستەی کۆماری ئیسلامی رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر بەرەو خراپبون دەچێت. مەسکەن کە بە داینەمۆی گەشە کردن ناودەبرێت، لە رکودێکی ٣ ساڵەدا بەسەر دەبات و دیمەنگایەک بۆ باشتر بوونی بە زەیندا نایەت. زیاد بوونی گەندەڵی نیهادینە و سەرتاسەری لە ئابووری دەوڵەتی و تایبەتی، ئابووری مافیایی، دەور و نەخشی دوور لە کۆنترۆڵی هێزە ئینتیزامی و ئەمنیەتیەکان لە ئابوری و شتی تردا هیوایەک بۆ باشتر بوونی بارودۆخی بەڕێچون و سیاسی ناهێڵێتەوە. لە ئاوا بارودۆخێکدا رژیم بۆ پاراستنی خۆی رێگایەکی بێجگە لە توند کردنەوەی ئیستبداد و سەرکوتگەری بۆ نەماوەتەوە. زیاد بوونی بودجەی هێزە سەرکوتگەرەکان و خەڵەتاندن و فریودان دەرخەری ئەم ڕاستیەیە.درێژەی خەبات، لە مەیدانە جۆراو جۆرەکاندا، موتەشەکل و جەماوەری کردنەوەی ئەم خەباتە، بەرز کردنەوەی وشیاری و بەکارهێنانی داهێنەرانەی ئەزمونەکانی تا ئێستا، تەنیا زامنی دەستەبەر بوونی داواکاری ڕەوای خەڵکە لە بە چۆکدا هێنانی رژیمی کۆماری ئیسلامیدا.