کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کۆماری ئیسلامیی لە نەبەرد لەگەڵ لاواندا سەری لە بەرد دەدرێت

لە هەواڵەکانی دوێنێدا هاتبوو کە لە دوو میوانی شەوانەدا لە شارەکانی ” قۆم و ئەهواز” لانیکەم ١٤٠ کەس لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕەوانەی زیندان کراون. هێرشی پۆلیسی ئێران بۆ سەر میوانییە خسوسییەکان و ئاهەنگەکانی شەوانە لە مانگەکانی ڕابردوودا ئاستێکی بەرین تری بە خۆیەوە گرتووە. نزیکەی دوو هەفتە لەمه‌وبه‌ریش ڕاگەیەنەرەکانی ئێران له‌ ڕاپۆرته‌كانیاندا باسیان لە ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٣٥ کچ و کوڕ لە ناوچەی باغی بەهارانی ئیسفەهان کردبوو. ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەم بوارەدا لە بڵاو کراوەکانی نێوخۆی وڵاتدا بڵاو دەکرێنەوە باس لەوە دەکەن کە ئەم جۆرە ده‌ستبه‌سه‌ركرانانه‌ لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕووی لە زیاد بوون بووە. دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامیی لەگەڵ شایی و خۆشی لاوان، دوژمنایەتییەکی بنه‌ڕه‌تییه‌. هەموو ئەو شتانەی کە بۆنێکی لە شایی و خۆشی جەوانی پێوە بێت، دەکەوێتە بەر غەزەبی ڕژیمی ئیسلامی. گشت ئەو شتانەی کە لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوودا لەم بوارەدا بە دەست هاتووە، بە هێزی ناڕەزایەتیی و خۆڕاگری بەسەر ڕژیمدا سەپاوە. بەڵام نەفامی سەرانی ئەم ڕژیمە لەوەدایە کە تەنانەت لە ئەزمونی ڕاستەوخۆی خۆشیان لە ماوەی ده‌سه‌ڵاتداریاندا دەرس وەرناگرن. دوایین سەنگەرێک کە لەم بوارەدا تێیدا خۆڕاگرییان کردووه‌، بەرگرتن بوو لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتە مۆسیقییەکان، خۆڕاگریەک کە ئابڕوبەرانە تێیدا شکستیان خوارد. کۆمەڵێک کرداری وەک ئەوەی کە لە هەواڵەکاندا هاتبوو، هیچ شتێک نەبوو جگە لە کردارێکی قین لەدڵانەی کوێر سەبارەت بەو لاوانەی کە کۆماری ئیسلامیی لە نەبەرد لەگەڵیاندا خۆی بە شکست خواردو دەبینێت.ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی بەردەوام لە حاڵی خۆ ئامادە کردن بۆ تۆڵە ئەستاندنەوە دایە لەو لاوانەی کە لە دەورانی سه‌ره‌تایی و دەبیرستاندا نەیتوانیوە ئەوان بەپێی ئۆلگوەکانی خۆی، مێشک وشک و مل کەچ و نەفس نزم و بێ ئیرادە باربێنێت. لە ڕاستیدا هەموو سەرمایە گوزاریەکانی ڕژیمی ئیسلامیی لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوو لەم بوارەدا بە فیڕۆ چووە. ڕژیمی ئیسلامیی پرۆژە جۆراوجۆرەکانی لەژێر ناوی “خەبات لەدژی هێرشی فەرهەنگی ڕۆژئاوا”دا بۆ زاڵ بوون بەسەر ده‌روون و جەستەی لاواندا بە کردەوە دەرهێنا، بەڵام گشت ئەم پڕۆژانە لە بەرانبەر شەپۆلی ڕوو لە پێشی کۆمەڵگە بوونە بڵقی سەر ئاو.109

لاوانی ئێران ئەگەر بێکارن و ئەگەر لە سەرەتایی ترین دەرفەتەکان بۆ بەهرەمەند بوون لە مەزایای سروشتی قۆناغی گەنجییان بێبەشن، بەڵام تەسلیمی بارودۆخی مەوجود نوبوون و ڕێگای تێکۆشان لەدژی ئەم ڕژیمەیان گرتووتە پێش. خەبات و خۆڕاگری کچان و کوڕانی ئازادیخواز، سەرەڕای خه‌رج كردن هەزینەیه‌كی زۆر و کرداری سەرکوتگەرانە، ڕژیمی بەرەوڕووی ناکامییەکی دژوار کردووتەوە. کۆماری ئیسلامیی هەرچی کە لە توانای دابوو، ئەنجامیدا تا نەسڵ و بەرەی نوێ دواکەتوو، مل کەچ، سەرشوڕ و ڕام باربێنێت. بەڵام دەبینین منداڵان و تازەلاوانێک کە خۆشگوزه‌رانییان لەبەرکردنی چل حەدیس و قەڕائەتی قورئان دیاری کرابوو، لەمڕۆدا چلۆن لە هەر شتێک کە بۆنی دین و ئایینی لێبێت ڕادەکەن. چاو لە ژومارەیەکی کەم لەو لاوانەی کە لە پشت سەری ئیمام جومعەکان ڕیز دەبن مەکەن، تا کارنامەی کۆماری ئیسلامیی لە پەرەدان بە خوڕافات و دواکەوتوییدا ببینن. کۆماری ئیسلامیی بۆ نموونە ١٢ ساڵی خوێندن و زیاتریش لە ناوەندەکانی بارهێناندا خەریکی شۆردنەوەی مێشکی لاوانە و هێشتا ناچارە بۆ داسەپاندنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ وەک پۆشینی ئیسلامیی بەسەریاندا و بێبەش کردنیان لە گەڕان و سەیران، هەموو جۆرە تەرح و گەڵاڵەیەکی کۆنترۆڵ کردن بخاتە رێ.

ئەو لاوانەی کە باشترین ساڵەکانی تەمەنیان لە مەدرەسە و دەبیرستان و زانکۆ لەژێر گوشاری فێركردنه‌ دژی زانستی و کۆنەپەرستانەکاندا لەدەست چووە، ئەو لاوەی کە تەنانەت ئازادی هەڵبژاردنی پۆشینی لێ زەوت کراوە، لاوێک کە لەبەر چكۆله‌کترین ناڕەزایەتیی بە موسیبەت و مەسایلی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دەخرێتە زیندان و ئەشکەنجە دەدرێت، لاوێک کە خوێندنی دەبیرستان و زانکۆی نە تەنها دەلاقیەکی نوێ بۆ ژیانێکی باشتر بە ڕوودا نەکردووتەوە، بەڵکوو خوێندنەکەشی بۆ دۆزینەوەی کارێک بۆتە وەباڵی گەردنی، کرێکارێکی لاو کە ڕەنجی ژیان و بەڕێچوون، منداڵی و تازەلاوی و لاوی لێ بەفیڕۆ داوە و لەژێر سوڵتەی ئەم ڕژیمەدا ئاسۆیەکی ڕوونیش بە ڕووی داهاتوی خۆیدا نابینێت، لاوێکی کە چەند کاتژمێرێک لەگەڵ هاوتەمه‌نەکانیدا بە شایی و خۆشی و سەیران تێپەڕدەکات، بەم شێوەیە دەدرێتە بەر هێرشی هێزەکانی پۆلیسی ڕژیم، بەڵێ ڕاستییە سەرسەختەکانی ژیان وەها لاوێک بە شێوەیەکی چاره‌هەڵنەگر توڕە و ناڕازی باردێنێت. ئەگەر ئەم ناڕەزایەتییانە پشت بە وشیاریی و نه‌ریته‌ پێشڕەوەکانی خەبات ببەستێت، ئەگەر ئەم ناڕەزایەتییانە ببنە بەشێک لە خەباتی وشیارانه‌ی چینی کرێکار بۆ ڕزگار بوون لە سوڵتەی نیزامی چەوسێنەرانەی مەوجود، لە ڕاستیدا لاوانی بێبەش لە کۆمەڵگای ئێراندا ڕێگای خۆیان دۆزیوەتەوە. لاوانی ئێران زۆر دەستکەوتی گەورەیان لە پاراستنی ئازادیخوازی و ئازاد بیركردنه‌وه‌ بووە و هەیە. دەبێ پارێزگاری لەم دەستکەوتانە بکرێت و یارمەتی لاوان بدرێت تا لە هەوڵی زیاتر گەشە پێدانیاندا بن.