کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کۆمارئیسلامی و ڕۆژی جیهانی شادی

یەکەم ڕۆژی مانگی خاکەلێوە بەرامبەر بە ٢٠ی مارس، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانی شادی ناوزەد کراوە. بەم بۆنەیەوە ئەم ڕۆژە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان جەژن و سیمینار و کۆنفرانسی پەروەردەیی بەڕێوەدەچێت. ڕۆژی جیهانی شادی دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە گرنگی خۆشی و بەختەوەری لە ژیانی مرۆڤەکاندا. مەبەست لە دیاریکردنی ڕۆژێکی لەم شێوەیە، بریتییە لە هاندان بۆ هەرچی زیاتر شاد و دڵخۆش بوونی مرۆڤەکان و خەبات و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ خەمۆکییەکانی سەرچاوەگرتوو لە کێشە و تاڵی و ناخۆشییەکانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان. دەروونناسییە کۆمەڵایەتییەکان دەریانخستووە کە شادی و خۆشی لە شێوازە،جۆراوجۆرەکانی وەک سەما و هەڵپەڕکێ، ئاواز و مۆسیقا و ڕێوڕەسمی جەژن و بۆنە جۆراوجۆرەکان، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و درێژکردنەوەی تەمەن. هەروەها شادی دەتوانێت ئەو مرۆڤە هاوچارەنووسانەی کە دەبنە هاوبەشی شادی و خۆشی یەکتر، یەکگرتووتر بکات. ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان لە زومرەی ئەو نەریتە پێشڕەو و پڕ بایەخە جەماوەرییانەن کە خەڵک بە وشیارییەوە بەمەبەستی بەرەپێدان بە شادی و خۆشی کەڵکی لێ وەردەگرن. وەک نەریتێکی جیکەوتوو، لە ڕۆژانی جەژندا خەڵک سەردانی بنەماڵە ماتەمبارەکان و بەتایبەت بنەماڵەی گیانبەختکردووانی دەستی ڕژیمی ئیسلامی و جەژن و شادی خۆیان لەگەڵدا بەش دەکەن.

خەڵکێکی کە لە پەرەپێدانی فەرهەنگی ماتەمینی، شینگێری و لەخۆدان بێزار بوون، لە هەر دەرفەتێکدا بە سەما و هەڵپەڕکێ و دەربڕینی شادی و خۆشی، دەچنە شەڕی ئەو فەرهەنگە کۆنەپەرستانە و دواکەوتوووانەی کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ناوەند و ڕاگەیەنەرە گشتییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات و پەرەی پێدەدات. ڕژیمی ئیسلامی لە جەژن و شادی خەڵک دەترسێتئەم ڕژیمە نەک هەر لە نەورۆزدا، بەڵکوو بە درێژایی ساڵ نایهەوێ بزەی شادی و خۆشی بکەوێتە سەرلێوی خەڵک، خەمۆکی و نائومێدی و بێهیوایی خەڵک، هۆکار دەبێت بۆ درێژەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیئەم ڕژیمە کۆمەڵگایەکی ملکەچ و گوێڕایەڵی دەوێت کە تێیدا مرۆڤەکان لە ئاست ئەو چارەنووسەی کە ڕژیم بۆی دیاریکردوون، سەر دابنەوێننڕێوڕسمەکانی هاوسەرگیری بە بیانووی ئەوەی کە تێیاندا حیجابی ئسلامی ڕەچاو ناکرێت و مەودای نێوان ژن و پیاو لەبەرچاو ناگیرێت، تێکدەداتڕێگری دەکات لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرت و مۆسیقائەو گەنج و لاوانەی کە لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا لەدەوری یەکتر کۆدەبنەوە و ساتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەر دەبەن، دەداتە بەر ئەزیەت و ئازار و سوکایەتیان پێدەکاتلە ڕاستیدا ئەگەر دونیا بە ویستی ڕژیمی ئیسلامی ئێران بوایە، ئەم کۆمەڵگایە دەبوو بە درێژایی ساڵ و هەموو ڕۆژێک بە بیانووی جۆراوجۆر ڕەشپوش و ماتەمبار بێتبەڵام زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئەم کۆمەڵگایە لە ئاست ڕژیمی ئیسلامیدا سەریان دانەنەواندووەهەروەک دەبینین، سەرەڕای هەڕەشە و تەنانەت گرتن و زیندانی کردنیش لەم پێوەندییەدا، خەڵک لە سەرتاسەری ئێران هیچ گرنگییەک بەو دژایەتیانە نادەنمۆسیقا و هونەر و گۆرانی و سەما و شادی لە حەشارگەکان هاتوونەتە دەرەوەمەراسمەکانی چوارشەممە سووری و نەورۆز لە زومرەی ئەوانەنلە بەرامبەر فەرهەنگی کۆنەپەرستانەی زاڵدا، خۆڕاگریی پێشکەوتنخوازانە سەریهەڵداوە.

حکوومەتی ئیسلامی هەوڵ دەدات سەرجەم بوارەکانی وەرزشی، هونەری، فەرهەنگی، پەروەردەیی و تەنانەت زانستیش کۆنترۆڵ بکات و لەپێناو خزمەت بە ئامانجی کۆنەپەرستانەی خۆیدا بەکاریان بهێنێت. لەم پێوەندییەدا سەما و هەڵپەڕکێ بۆ ڕژیمی ئیسلامی لە زومرەی بابەتە قەدەغەکراوەکانە و کەسایەتییەکانی ئایینی شیعەش لە زۆرێک لە فەتواکانیاندا بەکردەوەیەکی حەراموورووژێنەرناویان بردووە. بۆ نموونە بە پێی فەتوای خومەینی سەما و هەڵپەڕکێبەتەواوی حەرامکرا. لەمڕووەوە سەما و هەڵپەڕکێ لە بازنەی هونەرە ڕێگە پێدراوەکان لەلایەن دامەزراوە هونەری و فەرهەنگییەکانی دەوڵەتەوە دوورخرایەوە. ئەگەرچی ڕژیم هەرگیز نەیتوانی پێش بە بەڕێوەچوونی جۆرەکانی سەما و هەڵپەڕکێی ناوچەیی بگرێت، بەڵام سەما و هەڵپەڕکێ بە واتای هونەریی پەتی، دوای چل و پێنج ساڵ هێشتا هەروا قەدەغەیە و شەڕی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ مامۆستایان و ڕاهێنەرانی ئەو هونەرە و سەماکاران، بەردەوامە. لە ماوەی ساڵەکانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٣٥٧، زۆر جار سەماکاران و ڕاهێنەرانی ئەم هونەرە دەستبەسەر کراون و شوێنەکانی ڕاهێنانی سەما داخران. ئەگەرچی شەڕی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ژنان، سەما و هەڵپەڕکێ، شادی و خۆشی و ژیان هەروا بەردەوامە، بەڵەم حکوومەت نەیتوانیوە نۆرم و شێوازەکانی خوازراوی خۆی بەسەر ژیانی خەڵکدا بسەپێنێت. بەتایبەتی ئەوەی کە ئەمڕۆ لەم بوارەدا زۆر دیار و سەرنجڕاکێشە، ئەو  واقیعییەتەیە کە لەو کەش و هەوایەی کە شۆڕشژن، ژیان، ئازادیخوڵقاندوویەتی، ئەم بەرخۆدان و خۆڕاگرییە ئاستێکی گەلێک بەربڵاوتر و بوێرانەتری بەخۆیەوە گرتووە.

خەڵک لەم بابەتەوە ئەزموونێکی زۆريان بەدەستهێناوە و بە شێوازی جۆراوجۆر لە کات و شوێنی گونجاودا، فەتوا و یاساغەکانی ڕژیم تێدەپەڕێننکۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر شادی و خۆشحاڵی خەڵکدا سەری لەبەرد دراوە و هەوڵەکانی لەم بوارەدا بێ ئاکام بوون و لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بوونەتەوەئەم شادی و خۆشەویستییە بۆ ژیان، هەمان ئەو هێزەیە کە دەسەڵات تووشی ترس و سەرلێشێواوی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-