بە یەکلا بوونەوەی سەرکەوتنی هیلاری کلینتۆن لە حیزبی دیموکرات و دوناڵد ترامپ لە حیزبی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنی سهرهتایی سەرۆک کۆماری ئامریکا، ئەم دەورەیە لە هەڵبژاردن كۆتایی پێ دێت.
ئەم هەڵبژاردنە سەرەتاییە بە هاتنە مەیدانیسهندێرز لە حیزبی دیموکرات، کە خۆی بە ” سوسیال دیموکرات” و یا تەنانەت ” سوسیالیست” دەناساند، و دوناڵد ترامپ لە حیزبی کۆماریخواز، کە بە ئاشکرایی کەسێکی ڕەگەز پەرستە، هەڵبژاردنەکەی لە حاڵەتی ئاسایی بۆ بۆرژوازی ئامریکا ترازاند.کاتێک سهندێرز، لە کۆتایی مانگی مارسی ٢٠١٥ ڕاگەیاند وەک سوسیال دیموکراتێک و سوسیالیستێک بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی کەمپەین دەخاتە ڕێ، ڕاگەیەنەرەکانی ژێر کۆنترۆڵی ملیاردێرەکان ههر ئەمەیان بۆ بێ ئیعتیبار کردنی بە کافی زانی. لەبەر ئەوەی لەنێو خاوەنانی دەسەڵات، سەروەت و سەرمایەدا لە ئامریکا ” سوسیالیست” بوون خاڵێکی لاوازی گەورەیە و لە هێندێک حاڵەتدا تەنانەت تاوانیشە.ترامپیش لە ڕوانگەی هێزە خاوەن سەرمایە و نفوز و بەرپرسانی سەرەکی حیزبی کۆماری خوازەوە بە توخمێکی سیاسی نهگونجاو بۆ بە دەستەوە گرتنی سوکانی سەرۆک کۆماری ئامریکا دەزاندرا. بەم هۆیەوە لە سەرەتادا کۆمەڵگای سیاسی ڕەسمی ئامریکا و ڕاگەیەنەرەکانیان نەسهندێرزیان بە جیدی وەرگرت و نە ترامپ. ئەگەرچیسهندێرز لە ئێستادا بەرانبەر به هیلاری کلینتۆن، کاندیدی سەرەکی حیزبی دیموکرات، ناکام ماوەتەوە، بەڵام ئاڵوگۆڕێکی کە کەمپەینەکەی لە کۆمەڵگای ئامریکا و لە لەنێو دوو چینی سەرەکیدا دروستی کرد لە مێژوی ئامریکادا ناسرێهتهوه.سهندێرز لە مانگی مەی ساڵی ڕابردودا، واتە ساڵێک و مانگێک لەوەپێش، کەمپەینەکەی بە پێویستی وەڕێخستنی ” شۆڕشێکی سیاسی” دەست پێکرد. ئەو ” تەماعکاری” و بە قەولی خۆی ” زێدەخوازی” بانکدارانی گەورە، و ئەو چێنەی کە ئەو ئەوانی بە ” چێنی ملیاردێر” ناو دەبرد و بوونی نایەکسانی نجومی لە ڕێژەی سەرمایە و سەروەت و نایهكسانی له کەڵک وەرگرتن لە ئیمکانات و دەرفەتەکانی دایهبهر ڕەخنەی توند و هەڕەشەی کرد کە بانکە گەورەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و بچوکیان دەکاتەوە.سهندێرز، کە خۆی بە نوێنەری چینی کرێکار دەناساند، دیفاعی لە لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار لە کاتژمیرێکدا بۆ کرێکاران، بەخۆڕایی بوونی ئاموزشی مام ناوهندی و باڵا، بێهداشت و خزمەتگوزاری دەرمانی بهخۆڕایی، زیاد کردنی ماڵیات لەسەر دامازراوە گەورە ماڵیەکان، موجتەمەعە پیشەسازی و خزمەتگوزاریەکان و کەسانی بە داهاتی زۆرەوە، کرد.
سهندێرز بە کورتی ئەیوت لە ئەگەری گەیشتن بە کۆشکی سپی بەرنامەی سوسیال دیموکراتەکانی سوئێد لە ئامریکا پیادە دەکات. رۆژنامەی ” وال ئستریت ژورنال” لە ڕێکەوتی ٢١ ی ژانویە لە بابەتێکدا لەژێر ناوی << بە جیدی گرتنیسهندێرز>>، هۆشداریدا بە نوخبەگانی ماڵی و مەجتەمەعە ماڵی پیشەسازیەکان سەبارەت بە مەترسی كهمپهینی ساندرز. ئەم بڵاو کراوەیە دەنووسێ:
” نوخبەگانی ماڵی هیچ یەک لەم ئامادەکاریانەیسهندێرز بۆ کەم کردنەوەی نایەکسانیە کۆمەڵایەتیەکان و کۆنترۆڵ کردنی بانکەکان، تەنانەت نەرم ترین شاخسە مێژووییەکان، تەحەمول ناکەن.”
ئاشکرایە کە داواکاریەکانیسهندێرز، لە ناوەرۆکی ڕاستەقینەیدا شتێک نییە بێجگە لە دیفاع لە نیزامی سەرمایەداری لە ئامریکا. ئەو بە تایبەت لە سیاسەتی دەرەوە دیفاعی لەو سیاسەتە ئیمپریالیستیانەی، کە لە خزمەت هەمان ملیاردێر و بانکدارە گەورەکانی ئامریکادایە کردوە و دەکات. بەم حاڵەشەوە کەمپەینەکەی، کە دەیان ملیۆن کرێکار و زەحمەتکێشی ئامریکایی وەجۆش هێنا دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە چینی کرێکار، کە ماوەیەکی زۆرە نەفرەتی لە سیستمی زاڵ بەسەر ئامریکادا لە ڕێگای بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا نیشان دابوو، ئەم جارە دەیەوێ لە ئینفیعاڵ بێتەدەر. بەڵام چالاک بوونی ئەم چینە، بەهۆی نەبوونی حیزبێکی کومونیستی ڕاستەقینە چالاك بێتهوه، هەمیشە چۆتە گیرفانی حیزبی دیموکڕاتەوە. دەور و نەخشیسهندێرز، سەرەڕای هەر باوەڕێکی سەخسی ئەو بە باشتر بوونی ڕێژەیی بارودۆخی چینی کرێکار، بەکردەوە هەوڵێکە بۆ گێڕانەوەی ئێعتمادی ئەم چینە بە حیزبی دیموکرات. کەمپەینەکەی لە هەمان حاڵدا نیشانیدا کە لاوانی چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێش بێ تەفاوەتی سیاسیان ولاناوە. ئەوان چالاکانە بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی کەمپەینەکەیسهندێرز هەوڵیاندا. بەپێی ڕاپۆرتەکان ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار جەوان بە شێوەی داوتەڵەبانە بەشدارییان لە کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی بۆسهندێرز و ئامادە کردنی میتینگی هەڵبژاردنیدا کردوە.
بە کورتی کەمپەینیسهندێرز جارێکی تر نیشاندا کە کرێکاران و بە تایبەت لاوانی کچ و کوڕ بەرەو چەپ سوڕاو، داواکاری گۆڕانی حاکمیەتی دوو حیزبی لە ئامریکا، کورت کردنەوەی دەستی ملیاردێرەکان لە چەوساندنەوە و فەراری ماڵیاتی، کۆتایی هاتن بە ڕیازەتی ئابووری و بەرتەسك کردنەوەی ئازادیە دیموکراتیکەکان و کۆتایی هێنان بە نا یەکاسانی و نەبوونی ئیمکانی بەرابەر بۆ کەڵک وەرگرتن لە ڕیفاە و ئاسایشن. بەڵام چینی کرێکار هێشتا لەگەڵ کولیەتی سیستمی سەرمایەداری دژایەتی نەکردوە و خۆی لە ئاستێکدا نە بینیوە کە حاکمیەت بە دەستەوە بگرێت و بەم هۆیەشەوە پەنا دەباتە بەر ئەو نوێنەرانەی بۆرژوازی کە خۆیان بە لایەنگری دابین بوونی بەشێک لە مافە پیشهیهكانی کرێکاران پیشان ئەدەن.
لە ریزی بەرانبەریسهندێرزدا، کە هەوڵیدا ناڕەزایەتی کرێکاران بۆ بەهێز کردنی باڵی چەپی حیزبی دیموکرات بەکار بێنێ، دوناڵد ترامپ هەوڵیدا ناڕەزایەتی ئەریستوکراسی کرێکاری و بەشێک لە کرێکارانی سپی و ناوشیار و بەگشتی جەماوەری ناڕازی بکاتە زامنی بەهێز کردنی باڵی ڕاست تری حیزبی کۆماریخواز. مەقبولیەتی ئەم کەسە بۆ بورژوازی ئامریکا دژایەتی لەگەڵ سوسیالیزم، و دیفاعی بێ ئەملا و ئەولایەتی لە ئیمپڕیالیزمی ئامریکا، پێویستی هێژمونی ئەو لە دنیادا و سیستمی پۆلیسی و ئابووری و نیئۆلیبڕاڵی زاڵ بەسەر وڵاتدا. بەڵام ئەم کەسە ڕەگەز پەرستە بۆ دەستەبەر کردنی پشتیوانی ئەم توێژە کرێکاریانەی باسیان کرا لەدژی ناوەندی حاکمیەت لە ئامریکادا کۆمەڵێک هەڵوێستی ڕاگەیاندوە کە هەزینەیەکی زۆر دەخاتە سەر دەستی بورژوازی و سیستمە ئاساییە سیاسیەکەی. بەم هۆیەوە حوزوری لە مەیداندا بۆتە هۆی تەفرەقە و چەند بەرەکی لە ڕیزی حیزبی کۆماریخواز و بۆرژوازی لایەنگریدا. کاربەدەستانی دەوڵەتی و ئابووری ناسانی ئامریکایی لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ڕایانگەیاند کە قەیرانی بانکەکان و سیستمی ماڵی کۆتایی هاتوە و ئابووری ئامریکا کەوتۆتەسەر مەسیری ڕەونەق و گەشە کردن. ئەگەر ئەم ئیدیعایە ڕاست بوایە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئامریکاش دەبوو لە ڕاستای بەرژەوەندی بورژوازیدا بەرەو باشتر بوون چوبایە. هەم ڕاستیە ئابووریەکان و هەم ئەم هەڵبژاردنە موقەدەماتیەی ئێستا دەریانخست کە فریوکاریە سەرەتاییە سیاسی و ئابووریەکانی ئامریکا وەک بڵقی سەر ئاون. نەفرەتی بەرینی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە سیستمی ئابووری و سیاسی ئێستا و هەوڵدانیان بۆ گۆڕین و هاتنە مەیدانی ڕاستێکی نیئۆفاشیستی بە نوێنەرایەتی ترامپ بۆ سەرکوتیان و بوونی قەیرانێکی قوڵ لە گۆڕەپانی سیاسەت و ئابووری ئامریکایدا کردوەتە بابەتێکی چارهەڵنەگر. چارەسەری ئەم قەیرانە لە گرەوی چینی کرێکارێکدایە کە بە حیزبی کومونستی خۆی و سوسیالیزمی عیلمی تەیار کرابێت و ئامادەی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە لایەن شوڕاکانەوە بێت.