ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوای ١٧ کاتژمێر کارکردنی بەردەوامی تیمە فریا گوزارییەکان گەڕان و پشکنین کۆتایی هات و سەرجەم تەرمەکان دەرهێنرانەوە کە ژمارەیان گەیشتە ٢٨ قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە شەوی رابردووەوە تیمەکانى فریاگوزاری سەرقاڵی دەرهێنان و گەڕانن بەدوای ئەو کەسانەى کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکەى گەڕەکی کازیوەى سلێمانی و پڕۆسەکە کۆتایی هات و سەرجەم تەرمەکان دەرهێنرانەوە و وه‌ده‌ركه‌وت ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.