بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی گوڵان، سوهەیل عەرەبی، بەندکراوی سیاسیی له زیندانی تاران، پاش تێپهڕینی پتر له یهك مانگ، لەسەر داوای كهس و كاری کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەرپرسانی زیندانی تاران بەڵێنیان بە ناوبراو داوە کە ڕەوتی چارەسەریی ئەم بەندکراوە سیاسییەی خەڵکی بیجاڕ دەست پێ بکەن. شایانی باسه، سوهەیل عەرەبی ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٩٩ بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵا و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە نیسبەت جێبەجێنەبوونی بەڵێنی بەرپرسان و پێنەدانی مافی مەرەخەسی، دۆخی نالەباری بەندیخانە، بێبەشبوون لە چارەسەری پزیشکی و دەرمانی و هەروەها درێژەی بەندکرانی مانی لە خواردن گرتبوو.