کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوە کرێکارانی “سابوون سازی یاس” لە خورەمشەهر

تجمع اعتراضی کارگران صابون سازی یاس خرمشهر

رۆژ شەممە 22ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی “یاسی خورەمشەهر” بە خواستی دەست بە کار بوونەوەی کارخانەکە، کۆبوونەوە.

زیاد لە 150 کەس لە کرێکارانی کارخانەی “سابوون سازی یاس” لە خورەمشەهر پاش داخرانی کارخانەکە کارەکانیان لە دەست داوە و ژیان و گوزەرانیان کەتووەتە دۆخێکی خراپەوە. کرێکارانی ناڕازی تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر دەنگی خۆیان بە گوێ بەرپرسان گەیاندووە، بەڵام لە لایەن کاربەدەستانەوە بایەخێکیان پێ نەدراوە و وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.