ڕۆژی سێشەممە 7ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەستی کارەگەو کارخانە جیاجیاكان لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی ئەمنییەتی پێشەیی لە بەرامبەر وهازارەتی کاری ڕژیم کۆبوونەوە.
بەشێکی زۆر لە کرێکارانی کارگەو کارخانەکان، بە شێوەی کاتی و گرێبەست دامەزراون و هەڕەشەی دەرکردن و بێکار بوونیان لەسەرە. کۆبوونەوەی کرێکارانی گرێبەست لە بەرامبەر وەزاەرتی کار، دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەم بەشە لە چینی کرێکارە لە ئاست باروودۆخی نالەباری کارییان و بۆ دامەزران بە شێوەی ڕەسمی و دابین کردنی ئەمنییەتی پیشەیی.