کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی کارخانەی سیمانی گولیستان

تجمع کارگران کارخانه سیمان گلستان

رۆژی یەکشەممە 20ی مانگی پووشپەڕ، بە دوای داخرانی کارخانەی سیمانی گولیستان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەو کارخانەیە بە خواستی کرانەوەی کارخانەکەو گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان، لە بەرامبەر ئیدارەی برقی ئەو ئوستانە کۆبوونەوە.

کارخانەی سیمانی گولیستان، بە بیانووی بڕانی بەردەوامی برق، بەرهەم هێنانی خۆی راگرتووە و 450 کرێکاری ئەم کارخانەیە بێکار کراون. کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە خوازیاری دەست بە کار بوونەوەی کارخانەکەوە گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون.